كریستینسن: له منداڵیهوه هاندهری بارسێلۆنا بووم
دوای ٢٤ کاتژمێر لە ناساندنی فرانک کیسێی کۆتدیڤواری، ئەمجارە بارسێلۆنا بە فەرمی ئاندریاس كریستینسنی پێشکەش کرد و وەکو یاریزانی نوێی یانەکەی ناساند کە ئەم یاریزانە دوای تەواوبوونی گرێبەستەکەی لەگەڵ چێڵسی، بە گواستنەوەیەی سەربەست بۆ ماوەی چوار ساڵ رووی لە بارسێلۆنا کرد و مەرجی شکاندنی گرێبەستەکەشی 500 ملیۆن یۆرۆ دەبێت.
کریستێنسن بە ئامادەبوونی خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانە کەتەلۆنییەکە لە یاریگای مەشقەکان گرێبەستەکەی واژۆ کرد و رایگەیاند خەونی منداڵی هاتەدی کە یاریکردن بوو بە درێسی بلاوگرانا.
کریستێنسن: له منداڵییهوه هاندهری بارسێلۆنا
ئاندریاس كریستینسن بهرگریكاری دانیماركی یانهی بارسێلۆنا دوای واژۆكردنی گرێبهستهكهی، بهشداریی له پرێس كۆنفرانسێك كرد و رایگهیاند هەست بە شانازییەکی زۆر دهكات كه هاتووهته ئێره.
دهشڵێت: یاریکردن لە بارسێلۆنا و پۆشینی درێسی ئەم یانەیە خەونی منداڵیم بوو، سوپاسی لاپۆرتا و ماتیۆ و جۆردی دەکەم، خەونەکەم هاتەدی و ناتوانم زیاتر چاوەڕی بکەم، بهپهرۆشم بۆ سهركهوتنهكانی بارسا.
لاپۆرتا: سووپاسی كریستینسن دهكهم بارسای ههڵبژارد
خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا له ساتی ناساندنی كریستینسن گوتی: بەخێربێی کریستێنسن، ئەمڕۆ رۆژێکی تایبەتە لە بارسێلۆنا سوپاس بۆ قوربانیدانت کە هاتیتە ئێرە، کریستنسن لە تەمەنی هەشت ساڵیدا لە ڕۆژنامەیەکدا نووسیویەتی: خەونی ئەو یاریکردنە بۆ یانەی بارسێلۆنا، ئێستا خەونەکەت هاتەدی.
دوای واژۆ کردنی گرێبەستەکەشی کریستێنسن لە یاریگای راهێنانەکانی بارسێلۆنا چەند نمایشێکی بە تۆپ کرد و درێس و لۆگۆ بارسێلۆنای ماچ کرد، کە ئەم یاریزانە پێشتر یاریی بۆ یانەکانی برۆندبی و بۆرووسیا مۆنشنگلادباخ و چێڵسی کردووە، لە 307 یاریی ١٣ گۆڵ و 10 ئەسیستی تۆمار کردووە و بۆ وەرزی داهاتووش لە تاقیکردنەوەیەکی نوێ بەرگری لە گۆڵی بارسێلۆنای کەتەلۆنی دەکات.