ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوده‌كاته‌وه
"راپێچی به‌رده‌م دادگایان ده‌كه‌ین"
K24 – هه‌ولێر:
دامەزراوەکانی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 19 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا دەگرن.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ 11ـی تهمووز / یۆلیۆی 2022 راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، له هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له پێناو سه‌قامگیری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كان و بوونیاتنانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، له 27ـی حوزه‌یرانی ئه‌مساڵدا له ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران، توانرا ده‌ستبه‌سه‌ر 19 كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ر له جۆری تلیاكدا بگرن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئێمه له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان هاونیشتمانیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه، دامه‌زراوه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌پێناو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر، هه‌رده‌م چاوكراوه ده‌بین.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه، تۆمه‌تباران و بازرگانانی مادده هۆشبه‌ره‌كان ده‌ستگیرده‌كه‌ن و راپێچی به‌رده‌م دادگایان ده‌كه‌ین.