سه‌در: ته‌نیا پیاوه‌كان كفن له‌گه‌ڵ خۆیاندا بهێنن
"ئاڵاش بهێنن"

K24 - هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له راگه‌یه‌ندراوێكدا داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات، رۆژی "هه‌ینی ملیۆنی" پابه‌ندی رێنماییه‌كان بن.
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له رێگه‌ی هه‌ژماری تویته‌ری ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، داوای له لایه‌نگره‌كانی كرد، به‌پێی پێویست به‌رماڵ، به‌رده‌مۆره (ئه‌و به‌رده‌ی نوێژخوێنانی شیعه مه‌زهه‌ب له‌كاتی نوێژكردن نێوچه‌وانیان له‌سه‌ر داده‌نێن)، سه‌رپۆش یان خاولی، كفن، ئاو و ئاڵای عێراق له‌گه‌ڵ خۆیان بهێنن.
هه‌روه‌ها سه‌در داوا له لایه‌نگرانی ده‌كات وێنه‌ی شه‌هیدانی ئال سه‌دریش له‌گه‌ڵ خۆیان بهێننه هه‌ینی ملیۆنی.
پێشتریش سه‌در به لایه‌نگره‌كانی گووت: نابێت له‌سه‌ر رێڕه‌وه لاوه‌كییه‌كان دابنیشن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنی هاتووچۆی تیمه‌كانی فریاگوزاری و كاروانی لایه‌نگران و هێزه ئه‌منییه‌كانه، بۆیه پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی خۆپارێزی و ته‌ندروستیش بن.