"هه‌ینی ملیۆنی" كارتی فشاره و كوده‌تا نییه
ئه‌سیر شه‌رع
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌سیر شه‌رع، لێكۆڵه‌ری سیاسی له عێراق بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، "هه‌ینی ملیۆنی" كارتێكی فشاره له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در بۆ حكومه‌تی داهاتووی عێراق، به‌ڵام كوده‌تا نییه.
ئەو لێکۆلەرە سیاسییە، پێیوایه به‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌در، كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق یه‌كلا ناكرێته‌وه و ده‌بێت ره‌زامه‌ندی سه‌در و به هه‌ماهه‌نگی لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی و نێوده‌ڵه‌تیشی له‌سه‌ر هه‌بێت.
كوردستان24: بۆچی موقته‌دا سه‌در لایه‌نگرانی له حه‌نانه‌وه به‌ره‌و شاری سه‌در ئاراسته ده‌كات؟
ئه‌سیر شه‌رع: ئه‌نجامدانی نوێژی هه‌ینی رێوڕه‌سمێكی ساڵانه‌یه، واتا یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی "محه‌مه‌د سادق سه‌در"ـه، ئه‌نجامدانی ئه‌و نوێژه پێویستی به ترس نییه بۆ سیاسییه‌كانی عێراق، ئه‌مه ته‌نیا نیشاندانی پێگه‌ی سه‌دره، بۆیه پێویست به‌وه ناكات سیاسییه‌كان بترسن، هه‌ر ئه‌وه‌یه داوا ده‌كرێت حكومه‌تی عێراق له گه‌نده‌ڵی دووربكه‌وێته‌وه، نوێژه‌كه‌ش نوێژێكی ئاساییه، له‌هه‌مانكاتدا هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كان، تا داخوازی خه‌ڵكی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر خزمه‌تگوزارییان پێشكه‌كه‌ش نه‌كرێت؛ ئه‌وا بۆ سیاسییه‌كان هه‌ڕه‌شه‌یه.
كوردستان24: پێتوایه ئه‌و جوڵه‌یەی سه‌در له رێگه‌ی لایه‌نگره‌كانیه‌وه فشارێكه بۆ چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت؟
ئه‌سیر شه‌رع: ده‌توانم بڵێم ئه‌مه وه‌كو كارتێكی فشاره بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئێستا ژماره‌یه‌ك كاندید بۆ سه‌رۆك وه‌زیران هه‌یه، باس كاندیدكردنی نووری مالیكی كراوه، به‌ڵام نیازی كاندیدكردنی نووری مالیكش نه‌ماوه، نوێژی ملیۆنی یان كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانی سه‌در ده‌بێته هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ره‌چاوی ئه‌و داواكارییانه بكات، نه‌ك ته‌نیا له‌ژێر كۆنترۆڵی حزبێك بێت، ده‌توانم بڵێم نوێژی هه‌ینی، یان ئه‌و كۆبوونه‌وه جه‌ماوه‌رییه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانه، كه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتووی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه دابنرێت.
كوردستان24: سه‌در له بڕیارێكدا داوای كردووه، قوتابخانه‌كانی سه‌ر به نووسنگه‌ی باوكی له ئێران دابخرێن، ئایا ئه‌مه په‌یامێكی سه‌دره بۆ ئێران له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق؟
ئه‌سیر شه‌رع: نه‌خێر، ئه‌مه ته‌نیا ساڵیادی محه‌مه‌د سادق سه‌دره، راسته ده‌توانم بڵێم ناكۆكی له‌نێوان ئه‌واندا هه‌یه، به‌ڵام بڕواناكه‌م ئه‌مه له‌و چوارچێوه‌یه بێت، یان له‌به‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق بێت. تا ئێستا ناتوام بڵێم لایه‌نگرانی سه‌در ده‌یانه‌وێت كوده‌تایه‌ك له عێراق بكه‌ن. راسته ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له‌كاروباری عێراق هه‌یه، سه‌در نایه‌ته ئه‌و ئاسته و ناكۆكییه‌كان به‌و شێوه‌یه چاره‌سه‌ر ناكرێت، به‌بێ هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی، هیچ حكومه‌تێك له عێراق پێكناهێنرێت.
كوردستان24: پێتانوایه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه ده‌توانێت كاندیدی خۆی بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران یه‌كلایی بكاته‌وه؟ ئایا ده‌كرێت ئه‌و كاندیده ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی به سه‌دریشه‌وه له‌سه‌ر بێت؟
ئه‌سیر شه‌رع: ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی هه‌ن، كه زیاتر له 5 كه‌سن، بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ناویان هاتووه، هه‌ندێك كه‌سایه‌تی هه‌ن، ره‌نگه ره‌زامه‌ندی سه‌دری له‌سه‌ر هه‌بێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێك كه‌سایه‌تی دیكه هه‌ن، ره‌زامه‌ندی سه‌دری له‌سه‌ر نییه. ئه‌وه‌ی من زانیوه‌مه، دوو كه‌سایه‌تی هه‌ن، كه ره‌زامه‌ندی موقته‌دا سه‌دریان له‌سه‌ره، ده‌بێت ره‌زامه‌ندی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیشی له‌سه‌ر هه‌بێت، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی له ماڵی عه‌مار حه‌كیم ده‌كرێت، ئه‌وان ده‌یانه‌وێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تییه‌ك رێكبكه‌ون، ده‌بێت ئه‌ویش ره‌زامه‌ندی سه‌دری له‌سه‌ر هه‌بێت، بۆیه ژماریه‌ك مه‌رجی توندیش له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سایه‌تییه داده‌نرێت. ده‌بێت كاندیدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه بێت، كه لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در رازی بكات. ئێستا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ده‌یانه‌وێت خۆیان یه‌كلابكه‌نه‌وه، له‌هه‌مانكاتیشدا ده‌بێت پارتی و یه‌كێتی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و كاندیدی پۆستی سه‌رۆك كۆمار دیاری بكرێت. ده‌بێت په‌رله‌مان ده‌نگ له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆك كۆمار بدات، تا بتوانرێت سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو راسپێردرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ناتوانم بڵێم پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ عێراق نزیكه یان نا، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێت له كۆتایی ئه‌م مانگه حكومه‌تی نوێی عێراق پێكبهێنرێت.
كوردستان24: پێشتر سه‌در شه‌قامی به‌كارهێناوه بۆ گوشاری سیاسی، به تایبه‌تی له ساڵی 2015 نیشانی دا هێزی چه‌كداری له‌گه‌ڵه، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ی رۆژی هه‌ینی ده‌كرێت نیشاندانی هه‌مان هێز بێت؟
ئه‌سیر شه‌رع: نه‌خێر به‌م شێوه‌یه نییه. راسته موقته‌دا سه‌در پێگه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری هه‌یه، له بواره‌كه‌شدا شاره‌زایه، سه‌در لایه‌نگرانی خۆی بۆ كودتایه‌ك به‌كارناهێنێت. نه‌ك هه‌ر له‌و بڕوایه‌دا نیم، ده‌توانم بڵێم لایه‌نگرانی سه‌در و پێگه‌كه‌ی وه‌كو كارتێكی فشارن، بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێكبهێنرێت و خزمه‌تی خه‌ڵكی عێراق بكرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پشك پشكێنه نه‌مێنێت، ئه‌مه نیشاندانی هێزه له‌لایه‌ن سه‌دره‌وه، ئه‌وان ده‌توانن سیاسه‌ت له عێراق بگۆڕن، سیاسه‌تكردن به حه‌ز و ئاره‌زوو ناكرێت، كه‌سێك بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كاندید بكرێت، به‌بێ ره‌زامه‌ندی سه‌در سه‌ركه‌وتوو نابێت، سه‌در ده‌یه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌و كارته‌وه حكومه‌ت ناچار بكات، خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك ده‌سته‌به‌ربكرێت.
كوردستان24: ده‌مه‌وێت بۆچوونی تۆ له‌سه‌ر سه‌ردانه‌كه‌ی جۆو بایدن بزانم، بایدن له لوتكه‌ی ریاز به‌شداری ده‌كات، بڕیاره مسته‌فا كازمیش به‌شدار بێت، له‌كاتێكدا چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی داوا ده‌كات كازمی به‌شداری ئه‌و لوته‌كه‌یه نه‌كات، سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی عێراق ده‌بێت؟ به‌شداریكردنی كازمی له‌و لوتكه‌یه‌دا چی له پرۆسه‌یه‌دا ده‌گۆڕێت؟
ئه‌سیر شه‌رع: سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ ئیسرائیل و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئیسرائیلی و فه‌له‌ستینی و دواتر سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ سعودیه ده‌بێت، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت بایدن سه‌ردانی عێراق ده‌كات، به‌ڵام نازانم به ئاشكرایه، یان به ئاشكرا نییه. دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناوچه‌كه چاوه‌ڕێی گۆڕانكاری ده‌كات، یان هه‌موو سه‌ركرده سیاسییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌گۆڕێن. من وایده‌بینم، سه‌ره‌تای پڕۆژه‌ی شامی نوێیه، كه ناوچه‌كانی سووریا، لوبنان، ئوردن و میسر، عێراقیش یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی گۆڕانكاری تێدا ده‌كرێت، كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌نجامی بدات، قۆناغ به قۆناغ ئه‌و گۆڕانكارییه ده‌كرێت، به سه‌ردانه‌كه‌ی بایدن گۆڕانكاری ده‌كرێت، ئه‌و گۆڕانكارییه عێراقیش ده‌گرێته‌وه.