14ى تهمموز... له كوژرانى مه‌لیك فهيسهڵهوه تا گولـلهبارانكردنى قاسم
له سه‌رتاسه‌رى عێراق خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان
K24 – هه‌ولێر:
له رۆژێكى وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له 14ى تهمموز/ يۆليۆى 1958، عه‌بدولكه‌ريم قاسم رێبه‌رايه‌تى چه‌ند يه‌كه‌يه‌كى سوپاى كرد و كوده‌تاى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى پادشايه‌تى له عێراق كرد و كوده‌تاكه‌ى له ئاستى ميللى و سياسيى به شۆڕشى چوارده‌ى تهمموز ناوبانگى ده‌ركرد.
له بيسته‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، دواى ئه‌وه‌ى ويلايه‌تى مووسڵ خرايه سه‌ر عێراق، ده‌سه‌ڵاتى كۆڵۆنياليزمى ئينگليز، شۆڕشه كوردييه‌كانى سه‌ركوت كرد و شا فه‌يسه‌ڵى يه‌كه‌مى له بنه‌ماڵه‌ى هاشمى هاورده‌ى عێراق كرد و وه‌ك يه‌كه‌م پادشاى عێراق ده‌ستنيشانى كرد.
له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى پاشايه‌تيدا، پارتى ديموكراتى كوردستان، له كۆمارى مهاباد دامه‌زرا و له ناوخۆى كوردستانيش ژماره‌يه‌ك پارت و كۆمه‌ڵه‌ى ديكه‌ى وه‌ك پارتى هيوا و كۆمه‌ڵه‌ى ژێ كاف دامه‌زرابوون و دواجار سه‌رجه‌م ئازاديخوازانى كورد له بۆته‌ى پارتى ديموكراتى كوردستان به رێبه‌رايه‌تى مسته‌فا بارزانى كۆبوونه‌وه و درووشمى ديموكراسى بۆ عێراق و خودموختارى بۆ كوردستانيان به‌رز كرده‌وه. له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتى پادشايه‌تى له عێراق، جموجۆڵ و كارى سياسى حزبه‌كان قه‌ده‌غه‌بوو.
وه‌سیه‌تی عهبدولئيلا و شا فه‌يسه‌ڵى دووه‌م
له گۆڕه‌پانى سياسى عێراقدا جگه له پارتى، ژماره‌يه‌ك پارت و لايه‌نى ديكه به تايبه‌تى حزبى شيوعى عێراق به شێوه‌ى نهێنى كاريان ده‌كرد و هه‌وڵى رووخاندنى ده‌سه‌ڵاتى پادشايهتيان ده‌دا.
له ده‌يه‌ى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو، چه‌ند هه‌وڵێكى سه‌ربازى دران بۆ له‌ناوبردنى ده‌سه‌ڵاتى پادشايه‌تى گرنگترينيان جووڵانه‌وه‌كه‌ى ره‌شيد عالى گه‌يلانى بوو. كه به جووڵانه‌وه‌ى مايس ياخود ئه‌فسه‌رانى ئازاديخواز ناوده‌برا.
له سێداره‌دانى ئه‌فسه‌رانى به‌شداربووى جوڵانه‌وه‌كه‌ى مايسى 1941 يه‌كێك بوو له هۆكاره‌كانى توڕه‌بوونى جه‌ماوه‌رى عێراق له ده‌سه‌ڵاتى پادشايه‌تى.
هۆكارێكى ديكه‌ى، واژۆكردنى په‌يمانى به‌غدا بوو، له لايه‌ن حكومه‌تى نورى سهعيدهوه، كه له ئاستى ميللى به به‌كرێگيراوى كۆڵۆنياليزم وه‌سفده‌كرا و خه‌ڵك بڕواى وابوو، ئه‌و پهيمانه بووه‌ته په‌ڵه‌ى نه‌نگى به سه‌روه‌رى عێراقه‌وه.
يه‌كێكى ديكه له هۆكاره‌كان سه‌رهه‌ڵدانى هه‌ستى ميللى گه‌راى عه‌ره‌بى بوو به تايبه‌تى دواى شۆڕشى ته‌مموزى 1952ى ميسر به سه‌رۆكايه‌تى جه‌مال عه‌بدولناسر و شكستى سوپا عه‌ره‌بييه‌كان له شه‌ڕى 1948ى فه‌له‌ستين.
شا فه‌يسه‌ڵى دووه‌م
له ئاستى ناوخۆشدا سته‌م و چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتكردنى مافه نه‌ته‌وه‌ييه‌كان و سه‌ركوتى ئازادييهكان هۆكارێكى ديكه‌ى سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕش بوون. ئه‌مه سه‌ره‌ڕاى دواكه‌وتوويى رژێمى حوكم.
حكومه‌تى به‌ريتانيا له رێى چه‌ند رێككهوتننامهيهكهوه عێراقى خستبووه خولگه‌ى بهرژهوهندييه ستراتيژييه‌كانى و گه‌لانى عێراقيش ئه‌زموونێكى تاڵيان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى ئينگليزه‌كان هه‌بوو. به تايبه‌تى شيعه‌كان له باشوور و كورد له باكوورى عێراقدا.
عه‌بدولكه‌ريم قاسم، به ياوه‌رى ژماره‌يه‌ك ئه‌فسه‌رى ريزى سوپا له ناوياندا عه‌بدولسه‌لام عارف پلانى كوده‌تايان داڕشت و له ئاستى ناوخۆ و ده‌ره‌وه كه‌وتنه هه‌وڵدان بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پشتيوانى له هه‌وڵه‌كه‌يان.
شا حوسێنى پادشاى ئه‌رده‌ن دواى ده‌ستكه‌وتنى زانيارى، بنه‌ماڵه‌ى پاشايه‌تى له عێراق له هه‌وڵى كوده‌تا ئاگادار كردبووه‌وه، به‌ڵام بنه‌ماڵه‌ى پاشايه‌تى و حكومه‌تى نورى سه‌عيد، به دووريان ده‌زانى كه‌سێكى دڵسۆزى وه‌ك عه‌بدولكه‌ريم قاسم هه‌وڵى كوده‌تا بدات، به‌و پێيه‌ى به دڵسۆزى بنه‌ماڵه‌ى پاشايه‌تى ناسراو بوو.
عه‌بدولكه‌ريم قاسم و عه‌بدولسه‌لام عارف
له سه‌روبه‌ندى جوڵاندنى ليواى بيسته‌م به‌ره‌و ئه‌رده‌ن، كه بڕيار بوو به سنوورى پارێزگاى به‌غدادا تێپه‌ڕێت و رووبكاته ئه‌رده‌ن، عه‌بدولكه‌ريم قاسم، به ده‌رفه‌تى زانى هێزه جوڵێنراوهكه به‌ره‌و كۆشى پاشايه‌تى ئاراسته بكات و عهبدولسهم عارف هێزه‌كه‌ى هێنايه ناو شار و ده‌ستى به‌سه‌ر ئێزگه‌ى به‌غدادا گرت.
هاوكات هێزى كوده‌تا روويان له كۆشكى رحابى پاشايه‌تى و ماڵى نورى سه‌عيدى سه‌رۆك وه‌زيران و وه‌سى عهبدولئيلا و وه‌زاره‌تى به‌رگرى كرد و توانيان ده‌ستيان به‌سه‌ردا بگرن.
دواى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر كۆشكى پاشايه‌تيدا، يه‌كه‌م كارى كوده‌تا كوشتنى بنه‌ماڵه‌ى پاشايه‌تى بوو، كه خۆى له شا فه‌يسه‌ڵى دووه‌م و وه‌سى عهبدولئيلاى خاڵى و چه‌ندين ئه‌ندامى ئهوبنهماڵهيه ده‌بينييه‌وه.
هاوكات عه‌بدولسه‌لام عارف له رێى ئێزگه‌وه يه‌كه‌م به‌ياننامه‌ى كوده‌تاى خوێنده‌وه و تێيدا دامه‌زراندنى كۆمارى عێراق و كۆتايهاتنى ده‌سه‌ڵاتى پاشايه‌تى راگه‌ياند.
به بيستنى به‌ياننامه‌كه، له سه‌رتاسه‌رى عێراق خه‌ڵك رژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان بۆ پشتيوانيكردنى شۆڕشه‌كه.
دواتر عه‌بدولكه‌ريم قاسم وه‌ك تاكه زه‌عيمى عێراق ده‌ركه‌وت و حكومه‌تى نوێ پێكهێنرا و له سه‌ره‌تاى دهسهڵاتهكهيدا قاسم ده‌ستيكرد به چاكسازى و له گرنگترين چاكسازييهكانيشى بڕيارى چاكسازى زه‌وى كشتو‌كاڵى بوو، كه بۆ يه‌كه‌مجار له عێراقدا زه‌وى به‌سه‌ر جوتياراندا دابه‌ش كرا و قۆرخكارى زه‌وى له لايه‌ن ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كانه‌وه كۆتايى هات.
ته‌رمى عهبدلكهريم قاسم دواى گوله‌بارانكردنى له لايه‌ن كودهتاچييه بهعسييهكانهوه به‌ره‌به‌يانى 8ى شوباتى 1963ته‌رمى عهبدلكهريم قاسم دواى گوله‌بارانكردنى له لايه‌ن كودهتاچييه بهعسييهكانهوه به‌ره‌به‌يانى 8ى شوباتى 1963
له ئاستى ده‌ره‌وه، شۆڕشه‌كه، رووبه‌ڕووى نيگه‌رانى و ناڕه‌زايه‌تى ئه‌مه‌ريكا و ئينگليز و فه‌ره‌نسا بوويه‌وه، به‌ڵام ميسر و يه‌كێتى سۆڤيه‌ت هه‌رزوو پشتيوانيان بۆ ده‌ربڕى.
عه‌بدولكه‌ريم قاسم ده‌ستيكرد به بنياتنانى ژێرخانى عێراق و له‌سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا سه‌دان نه‌خۆشخانه و رێگاوبان و قوتابخانه و دامه‌زراوه‌ى حكومه‌تى درووست كردن.
له ئاستى كارى سياسيش، رێگه به دامه‌زراندنى حزبى نوێ درا و پارتى ديموكراتى كوردستانيش له به‌غدا به ره‌سمى ده‌ستى به كارى سياسى كرد و رۆژنامه‌ى ره‌سمى چاپ و بڵاوكرده‌وه.
به هۆى نزيكبوونه‌وه‌ى حزبى شيوعى و زاڵكردنى هه‌ژموونى به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتى قاسمدا، ورده ورده قاسمى به‌ره‌و ديكتاتۆرى و تاكڕه‌وى ئاراسته كرد و حزبى شيوعى له رێگه‌ى دادگاى مههداوييهوه ده‌ستيكرد به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له نه‌ياره‌كانى و ده‌يان كه‌سايه‌تى عێراق رووبه‌ڕووى ئه‌و دادگايه كرانه‌وه و له‌ناوبران.
دواتر قاسم له ژێر هه‌ژموونى حزبى شيوعيدا كاركردنى حزبى ئيسلامى و حزبى ده‌عوه‌ى قه‌ده‌غه‌كرد و دژى كورديش كه‌وته جوڵه.
له 11ى ئهيلوولى 1961دا به هۆى گۆڕينى ئاراسته‌ى شۆڕشى چوارده‌ى تهمموز و بۆمبابارانكردنى ناوچه‌ى بارزان و سه‌ركوتى ماف و ئازادييه سياسييه‌كانى كورد، شۆڕشى ئه‌يلوول به رێبه‌رايه‌تى مسته‌فا بارزانى له دژى ده‌سه‌ڵاتى عه‌بدولكه‌ريم قاسم ده‌ستيپێكرد.
به سه‌رهه‌ڵدانى شۆڕشى ئه‌يلوول، شه‌ڕ ده‌ستپێكرد و بۆ يه‌كه‌مجار بوو له مێژووى كورد له عێراقدا، ته‌واوى ناوچه‌كانى كوردستان شۆڕش تێياندا به‌رپابوو و له زاخۆوه تا خانه‌قين خه‌ڵكى كوردستان له ده‌ورى سه‌ركردايه‌تى شۆڕشه‌كه كۆبوونه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتى قاسم درێژه‌ى نه‌كێشا و له هه‌شتى شوباتى 1963 حزبى به‌عس به ئه‌نجامدانى كودهتايهك به سه‌رۆكايه‌تى عه‌بدولسه‌لام عارف توانيان ده‌سه‌ڵاتى قاسم له‌ناو به‌رن و خودى عه‌بدولكه‌ريم قاسميش ده‌ستگيركرا و له ستۆديۆى ئێزگه‌ى به‌غدا گولـله‌باران كرا.