نێچیرڤان بارزانی: يادى مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوينى هه‌ميشه به‌خێر ده‌مێنێته‌وه
"مسته‌فا پێنجوينى کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى دواى خۆى جێهێشت"
K24 - هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنەماڵەی د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوينى كرد و تێیدا رایگه‌یاند، ناوبراو ناوێكى دياری بواری خزمەتکردنی ئایین لە کوردستان، عێراق و جیهانی ئیسلامی بوو.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، يادى د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوينى هه‌ميشه به خێر ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
سه‌ره‌خۆشى و هاوخه‌ميى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكار و قوتابيانى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوینى، مامۆستا و زاناى ناودارى ئايينى ده‌كه‌م.
خواى مه‌زن گيانى به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
مامۆستاى خوالێخۆشبوو د. مسته‌فا ئه‌حمه‌د پێنجوينى، ناوێكى دياری بواری خزمەتکردنی ئایین بوو لە کوردستان، عیراق و جیهانی ئیسلامی‌دا و کۆمەڵێک به‌رهه‌مى فكرى و لێكۆڵينه‌وه‌ى زانستى دواى خۆى جێهێشت و به‌و كار و خزمه‌ته‌ى كردوويه‌تى، يادى هه‌ميشه به‌خێر ده‌مێنێته‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/14