قوباد تاڵهبانی: هەموو هەوڵێک دهدهین بۆ تهواوكردنی چاكسازییهكان
K24 – ههولێر:
قوباد تاڵهبانی، جێگری سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی سێ ساڵ بەسەر کابینەی نۆیەمدا، له وتارێكدا، رایگهیاند، ئهم ساڵهی تهمهنی كابینهی نۆیهم، كه ماوه "هەموو هەوڵێکی خۆمان سەرف دەکەین بۆ تەواوکردنی ئەو چاکسازییانە و دەستپێکردنی چاکسازی دیکه".
له وتارهكهیدا، قوباد تاڵهبانی جهختی له بهردهوامیدان به پرۆسهی چاكسازی و ههنگاوهكانی كابینهی نۆیهمی حكومهتی ههرێم لهو بواره كردووه و تێیدا باسی چهند لایهنێكی پرۆسهكهی كردووه.
بایۆمهتری
قوباد تاڵهبانی له بارهی بایۆمهترییهوه نووسیویهتی: "ئەساسی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خزمەت کردن و چاکسازییە. لەو چوارچێوەیەدا بەندە و نووسینگەکەم، دەستمان بردووە بۆ چەند مەلەفێک کە خزمەت بەو ئامانجە دەگەیێنێت. هەم بەردەوام بووین لە جێبەجێ کردنی پرۆگرامی بایۆمەتری کە لەم کابینەیەدا بە خۆشحاڵیەوە قۆناغی دووەمی بایۆمەتریمان دەست پێکرد.
قۆناغی دووەمی بایۆمەتری بریتییە لە رێکخستنەوەی میلاکاتی هەموو حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەو چوارچێوەیەدا بۆ هەر مووچەخۆرێکی هەرێمی کوردستان ژمارەی کەسی بێهاوتامان پێشکەش کرد.
ئەو ژمارەیە دەبێتە دەستپێک بۆ حکومەتێکی ئەلیکترۆنی، کە سبەینێ هەر مووچە خۆرێک بتوانێت لە رێگەی ئەو ژمارەیەوە چەندین خزمەتگوزاری پێ بگات.
ئێمە کە بەرەو حکومەتێکی دیجیتاڵی دەڕۆین ئەو خزمەتگوزارییانە کە پێشکەشی هاووڵاتییانی دەکەین باشتر و خێراتر و شەفاف تر دەبن.
لەو پێناوەشدا بەرنامەی خزمەت کە بەرنامەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە، لەم کابینەیەدا پەرەی پێدرا.
بەرنامەی خزمەت پێکهاتووە لە پێداچوونەوە بەهەموو ئەو خزمەتگوزارییانەی کە حکومەت پێشکەشی دەکات بە هاووڵاتیان، کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 490 خزمەتگوزاری تاک و تایبەت هەیە لە نێوان حکومەت و هاووڵاتیی دا.
داوامان لە هەموو وەزارەتەکان کردووە، پێداچوونەوە بە هەموو ئەو خزمەتگوزارییانە بکەن، تاکو ئەو خزمەتگوزارییانە خێراتر و شەفافتر و باشتر بگەیەنێرێت بە هاووڵاتیان.
ئەم خزمەتگوزارییانە هەموو کۆکراونەتەوە، هەموو یەکسان کراون، تاکو خزمەتێک لە دهۆک بە هەمان شێوەی سلێمانی پێشکەش بکرێت، کە کۆکراونەتەوە راگەیێنراون لە پۆرتاڵی خزمەت، کە ئەمڕۆ ئەو پۆرتاڵە بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی راگەیێنراون و لە ئینتەرنێت دا هەیە لە ژێر ناونیشانی خۆی.
ئەم بەرنامەیە دەبێتە دەستپێکێک بۆ حکومەتێکی ئەلیکترۆنی و گەیاندنی هەندێک خزمەتگوزاری لە رێگەی ئەلیکترۆنییەوە رۆتین کەم دەکاتەوە و شەفافیەت زیاد دەکات".
تۆماری كۆمپانیاكان
له وتارهكهدا سهبارهت به تۆماری كۆمپانیاكان هاتووه: "هەر لە چوارچێوەی پرۆگرامی خزمەت پێداچوونەوەیەکی سەرتاسەریمان کردووە بە شێوازی تۆماری کۆمپانیا لە هەرێمی کوردستان. پێشتر پرۆسەیەکی زۆر ئاڵۆز و دەستی هەبووە کە ئێستا بە دیجیتاڵ کردنی ئەم پرۆسەیە توانیومانە تۆماری کۆمپانیا ببێتە پرۆسەیەک کە بە خێرایی بگەیێندرێت، ئەمەش نەک تەنیا رۆتین کەم دەکاتەوە بەس هەنگاوێکی گرنگە بۆ بەهێز کردنی ئابووری هەرێمی کوردستان.
بۆیە ئەمانە بەشێكن لەوچاکسازییانە، بەس کۆتایی نایەت بەو چاکسازییانە. چاکسازی تریشمان ئەنجام داوە، بەهاوکاری چەند وەزارەتێکی دیکە کە هەم چاکسازین هەم خزمەتێکی باشتر دەگەیێنن بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان".
ههمواری یاساكان
له بهشێكی دیكهی وتارهكهیدا، قوباد تاڵهبانی ئاماژهی به پهسندكردنی رهشنووسی پڕۆژهی ههمواری یاسای كار كردووه، كه له لایهن ئهنجوومهنی وهزیرانهوه پهسند كراوه و رهوانهی پهرلهمان كراوه بۆ دهركردنی وهك یاسای نوێ له ههرێمی كوردستان.
له وتارهكهدا هاتووه: "هەموومان دەزانین، کە نا هاوسەنگییەک هەیە لە نێوان ئەو ئیمتیازانەی کە لە کەرتی حکومەتی هەیە و لەگەڵ ئەو ئیمتیازانەی کە لە کەرتی تایبەت هەیە، بۆیە بە پەسەند کردنی یاسای کار ئێمە بەشێک لەو ناهاوسەنگییەمان رێکخستووەتەوە، ئەمڕۆ لە ژێر چەتری یاسای کاری نوێی هەرێمی کوردستان، ئیمتیازێکی زیاتر دەدرێت بەو کارمەندانەی کە لە کەرتی تایبەت ئیش دەکەن و لە هەمان کاتیشدا مافێکی بەهێزتریان هەیە، مافیان پارێزراوە. لە پاڵ یاسای کار، ئیشمان کردووە بۆ پەسەندکردنی یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی، ئەمەش لە هەمان کاتدا پاراستنێکی دەبێت بۆ ئەو کارمەندانەی کە لە کەرتی تایبەت ئیش دەکەن، و لە هەمانکاتدا ئەو کەسانەی کە لە خوارووی رێژەی هەژارین".
توندوتیژی دژی ژنان
له بارهی پرسه كۆمهڵایهتییهكان و توندوتیژی دژی ژنان، جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان نووسیویهتی: "بە داخەوە لە هەرێمی کوردستان بینیومانە، کە رێژەکانی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان زیادیان کردوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی زیادبوونی ئەو دیاردەیە حکومەتی هەرێمی کوردستان گرنگییەکی زیاتری داوە بە ئالییەتەکانی رووبەڕووبوونەوەی دژی ژنان و خێزان.
هەمواری یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیمان پەسەند کردووە. گرنگییەکی زیاترمان داوە و هێزێکی زیاترمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزان و ژنان، بە پشتیوانی هێزە ئەمنییەکانمان دادگاکانمان رووبەڕووبوونەوەی دیاردەی زیادبوونی توندوتیژی دژی خێزان.
ئێمە راستە حکومەتێکی تۆکمەمان پێویستە، حکومەتێکمان پێویستە کە رێنماییەکانی ئاسان بن و جێبەجێ بکرێن و کارا بین و کاریگەر بین، بەڵام ئێمە هەموومان دەمانەوێت لە کوردستانێک دا بژین کە شانازی پێوە بکەین، بۆیە پاراستنی یەکسانی نێوان ژنان و پیاوان لە هەرێمی کوردستان، یەکێکە لە ئەولەویەتەکان و هەموومان کاری لە پێناودا دەکەین.
بۆیە دوای سێ ساڵ کارکردن لە کابینەی نۆیەم دەتوانم بڵێم کە ئەنجامی باشمان داوە، لە پێناو خزمەتکردن و لە پێناو چاکسازی، بەڵام زۆر کاریش ماوە کە بکرێت، بۆیە ئێمە لەو ساڵەی کە ماومانە هەموو هەوڵێکی خۆمان سەرف دەکەین بۆ تەواوکردنی ئەو چاکسازییانە و دەستپێکردنی چاکسازی دیکە، کە بتوانین پێکەوە باشتر خزمەت بە کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەین و حکومەتەکەمان کاراتر و باشتر بکەین.