کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر: سوپاس بۆ دۆستە کوردەکانمان
"بە ئامادەبوونیان شەرەفمەندیان کردین"
K24 - هەولێر:
ئۆلیڤیێ دیکۆتینی، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر لە تویتێکدا گوتی: "سوپاس بۆ دۆستە کوردەکانمان، کە شەرەفمەندیان کردین بە ئامادەبوونیان لە یادکردنەوەی جەژنی نەتەوەیی لە هەولێر".
کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە هەولێر لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: "سوپاس بۆ دۆستە کوردەکانمان، بۆ هاوبەشە نێودەوڵەتییەکان و فەرەنسییەکانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان کە شەرەفمەندیان کردین بە ئامادەبوونیان لە یادکردنەوەی جەژنی نەتەوەیی لە هەولێر".
لەلایەکی دیکەوە سەرۆک مەسعود بارزانی لە تویتێکدا رۆژی 14ـی تەمووز گوتی، "خۆشحاڵین بە بەشداریکردنمان لە ئاهەنگی رۆژی باستیل (رۆژی نەتەوەیی فەرەنسا)، کە لەلایەن کونسوڵخانەی گشتی فەرەنسا لە هەولێر رێکخرابوو. هیوای رۆژێکی خۆش و سەرفرازی نیشتمانی بۆ هاوڕێیانمان، گەلی فەرەنسا دەخوازم".