فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كۆده‌بنه‌وه
"حه‌لبووسی داوای له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه هه‌ڵبگرن"
K24- هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك، بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ده‌كات.
سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ (شه‌ممه 16ـی تهمموز/ یۆلیۆی 2022) بانگه‌وازێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا داوا له سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له رۆژی دووشه‌ممه‌ی داهاتوو (18ـی تهمموز)، كاتژمێر 11:00ـی پێش نیوه‌ڕۆ ئاماده بن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی شیعه، بۆ دیاریكردنی سه‌رۆك كۆمار، داوای له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران كردووه له‌م هه‌فته‌یه‌دا كۆببێته‌وه.
پێشتریش محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران داوای له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق كرد، به‌رپرسیارێتی ئه‌م دۆخه هه‌ڵبگرن و گفتوگۆكان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه.