دوبه‌ى جڵه‌وى مهيخواردنهوه شل ده‌كات
ميرنشينى دوبه‌ى بڕياريدا كۆت و به‌نده‌كانى سه‌ر بازرگانيكردن و فرۆشتن و خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له ره‌مه‌زاندا سووك بكات.
K24 – هه‌ولێر:
ميرنشينى دوبه‌ى بڕياريدا كۆت و به‌نده‌كانى سه‌ر بازرگانيكردن و فرۆشتن و خواردنه‌وه‌ى مه‌ى له ره‌مه‌زاندا سووك بكات.
رۆژنامه‌ى واشنتن پۆست بڵاويكردووه‌ته‌وه، ميرنشينى دوبه‌ى ده‌يه‌وێت به‌رده‌وام بێت له زيادكردنى داهاتى كه‌رتى گه‌شتيارى و چاوه‌ڕوانده‌كرێت ته‌نيا ئه‌م مانگه يه‌ك مليۆن گه‌شتيار روو له‌و وڵاته بكه‌ن و ئه‌وه‌ش داهاتێكى زۆرى ده‌بێت ئه‌گه‌ر بێت و كۆتوبه‌ندى سه‌ر مهيخواردنهوه سووك بكرێن.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌شكرد، هۆيهكى ديكه ئه‌و باج و خهراجهيه ده‌خرێته سه‌ر كڕين و فرۆشتنى مه‌ى كه ساڵانه رێژه‌ى زياتر ده‌بێت بۆنموونه له 2014دا 67.2 مليۆن ليتر بيره و 20 مليۆن ليتر مه‌يى جۆراو جۆر ته‌نيا له دوبه‌ى خوراوه‌ته‌وه.