وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق: به توندترین شێوه ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له زاخۆ ده‌كه‌ین
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئیدانه‌ی ئه‌و تۆپبارانه‌ی كرد، كه ئه‌مڕۆ كرایه سه‌ر سه‌یرانگه‌یه‌كی سنووری قه‌زای زاخۆ و له ئاكامدا 9 هاووڵاتی شه‌هید بوون و 23 هاووڵاتی دیكه كه سه‌رجه‌میان گه‌شتیاری عه‌ره‌ب بوون، بریندار بوون.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: حكومه‌تی عێراق به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری ده‌كات، ئه‌مه پێشێڵكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراقه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق راشیگه‌یاند، ئه‌م هێرشه پێشێلکاریەکی زەقی سەروەریی عێراقه، جیا له‌وه‌ش هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ئاشكرایه بۆ سه‌ر سه‌قامگیری هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی، كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژران و برینداربوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م ده‌ستدرێژییه، ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیری هاووڵاتیان به‌ئامانج ده‌گرێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه روونیكرده‌وه، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌سه‌رۆكایه‌تی فوئاد حوسێن، وه‌زیری ده‌ره‌وه و به ئه‌ندامێتی ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی ئه‌منی له‌باره‌ی ئه‌م هێرشه پێكهێناوه، به‌ئامانجی گه‌یشتن به ورده‌كاری رووداوه‌كه، له ئاستی باڵاشدا، وه‌ڵامی دیبلۆماسیمان ده‌بێت.