ژماره‌ی بریندارانی تۆپبارانه‌كه‌ی زاخۆ به‌رز بوویه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ژماره‌ی بریندارانی تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی زاخۆ گه‌یشته 29 كه‌س و یه‌كێك له‌وان كرێكارێكی خه‌ڵكی زاخۆیه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له زاخۆ بۆ كوردستان24 پشتڕاستیكرده‌وه، وێڕای گیانله‌ده‌ستدانی 9 هاووڵاتی، كه یه‌كێكیان منداڵێكی ته‌مه‌ن یه‌ك ساڵ و ئه‌وانی دیكه چوار كوڕ و چوار كچن، 29 هاووڵاتی دیكه بریندار بوون.
هێشتا توركیا به ره‌سمی به‌رپرسیارێتی خۆی له تۆپبارانه‌كه‌ی زاخۆ رانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی عێراق له رێی په‌یامه‌كانیانه‌وه ئیدانه‌ی توركیایان كرد.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رچاوه‌یه‌ك له ئاسایشی زاخۆ بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، هێشتا دڵنیا نین، چ لایه‌نێك تۆپبارانی سهیرانگهكهی كردووه.