خەمیس خەنجەر: خوێنی عێراقییەکان هێڵی سوورە

"دەبێت ناوچە سنوورییەکانمان لە باندی مافیای تیرۆریستی پاک بکەنەوە"

خەمیس خەنجەر
خەمیس خەنجەر

K24 - هەولێر:

خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا ئیدانه‌ی تۆپبارانی توركیای بۆ سه‌ر سه‌یرانگه‌یه‌كی پارێزگای دهۆك كرد و گوتی: خوێنی عێراقییەکان هێڵی سوورە.

خەمیس خەنجەر لە تویتەکەیدا نووسیوەتی: ئیدانەی بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی بێ تاوان دەکەین و دژی ئەو جەنگە خوێناویەی چەندین ساڵە لەسەر سنووری نێوان عێراق و تەرکیا دەگوزەرێت، داوای هەڵوێستی توند دەکەین.

خەمیس خەنجەر گوتیشی: "حکومەتی عێراقی و هەموو دامودەزگا ئەمنیەکانی دەبێت، ناوچە سنوورییەکانمان لە باندی مافیای تیرۆریستی پاک بکەنەوە، کە لە هەوڵی ئەوەدان عێراق پەلکێشی شەڕێکی بە وەکالەت بکەن".

/