خەمیس خەنجەر: خوێنی عێراقییەکان هێڵی سوورە
"دەبێت ناوچە سنوورییەکانمان لە باندی مافیای تیرۆریستی پاک بکەنەوە"
K24 - هەولێر:
خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانێتی عەزم لە پەرلەمانی عێراق لە تویتێکدا ئیدانهی تۆپبارانی توركیای بۆ سهر سهیرانگهیهكی پارێزگای دهۆك كرد و گوتی: خوێنی عێراقییەکان هێڵی سوورە.
خەمیس خەنجەر لە تویتەکەیدا نووسیوەتی: ئیدانەی بەئامانجگرتنی هاووڵاتیانی بێ تاوان دەکەین و دژی ئەو جەنگە خوێناویەی چەندین ساڵە لەسەر سنووری نێوان عێراق و تەرکیا دەگوزەرێت، داوای هەڵوێستی توند دەکەین.
خەمیس خەنجەر گوتیشی: "حکومەتی عێراقی و هەموو دامودەزگا ئەمنیەکانی دەبێت، ناوچە سنوورییەکانمان لە باندی مافیای تیرۆریستی پاک بکەنەوە، کە لە هەوڵی ئەوەدان عێراق پەلکێشی شەڕێکی بە وەکالەت بکەن".
