نێچیرڤان بارزانی: ده‌بێ سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه شه‌ڕ و پێكدادان رابگرن
K24 – هه‌ولێر:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی تۆپبارانی سنووری زاخۆ په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا رایگه‌یاند، سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان رابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
له په‌یامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش هاتووه، كه حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيش ده‌بێ هه‌موو رێكارێكى پێويست بگرێته به‌ر بۆ رێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.
ده‌قی په‌یامه‌كه
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى تاوانى بۆمببارانكردنى ئه‌مڕۆى سنوورى زاخۆ ده‌كه‌ين كه بووه هۆى گيانله‌ده‌ستدانى ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى و گه‌شتيارى سڤيلى ناوچه جياكانى عێراق و برينداربوونى ژماره‌يه‌كى ديكه‌يان.
دووباره‌بوونه‌وه‌ى بۆمبباران و به‌رده‌واميى شه‌ڕ و پێكدادانى سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه له سنووره‌كان، به ته‌واوى ره‌تكراوه و قبووڵنه‌كراوه و ئاسايش و سهقامگيريى هه‌رێمى كوردستان و سنوورى نێوده‌وڵه‌تيى عێراقى شێواندووه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆى چۆڵكردنى سه‌دان گوند و دێهاتى ناوچه‌كه.
پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵمان ئاراسته‌ى خێزان و كه‌سوكارى قوربانييان ده‌كه‌ين و هاوده‌رد و هاوخه‌ميانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ برينداران ده‌خوازين. نه‌خۆشخانه و لايه‌نه په‌يوه‌نداره‌كانى هه‌رێمى كوردستان هه‌موو يارمه‌تى و خزمه‌تگوزارييه‌كى پێويست پێشكه‌ش به بريندار و به‌ركه‌وتووان ده‌كه‌ن.
سوپاى توركيا و چه‌كدارانى په‌كه‌كه ده‌بێ شه‌ڕ و پێكدادان رابگرن و چيتر نه‌بنه هۆكارى كوشتن و وێرانكارى له ناوچه سنوورييه‌كان و شه‌ڕ و به‌ڵاى خۆيان له يهخهى خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستان بكه‌نه‌وه.
حكوومه‌تى فيدراڵيى عێراقيش ده‌بێ هه‌موو رێكارێكى پێويست بگرێته به‌ر بۆ رێگريكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ى ئه‌و تاوانانه و له خاكى عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسايشى وڵاتانى دراوسێ نه‌كرێت.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2022/7/20