وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا: ئاگاداری هێرشەکانی تورکیاین بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان

"لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین"

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا

K24 – هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا ئیدانەی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سه‌ر زاخۆ و بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل دەکات.

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگه‌یاند، ئاگاداری هێرشەکانی تورکیاین بۆ سه‌ر هەرێمی کوردستان.

هه‌روه‌ها ئه‌و گوته‌بێژه‌ راشیگەیاند، هێرشەکان خەڵکی سڤیلی کردووەتە ئامانج، و ئیدانەی دەکەین و چونكه‌ پێشێلکردنی سەروەری خاكی عێراقە و پێویستە رێزی لێبگیرێت.

پرایس ئاماژە بەوە دەکات، هێرشەکان پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکانن و لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین.