پشتیوان سادق: نزیكه‌ی 2 هەزار مزگه‌وتمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه
"هه‌وڵمان داوه له كاتێكی نزیكدا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی دروست بكه‌ین"
K24 – هەولێر
پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی رایدەگەیەنێت: لە ماوەی سێ ساڵی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نزیكه‌ی 2 هەزار مزگه‌وتمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه.
بەبۆنەی سێ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لە گوتارێکدا کار و پڕۆژەکانی وەزارەتی لە ماوەی سێ ساڵی رابردوو خستەڕوو.
وەزیری ئەوقاف، رایگەیاند: "ئایین رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌یه له ناو كۆمه‌ڵگە بۆ لێكتێگه‌یشتن و لێكتێگه‌یشتنی ئایینه‌كانیش پێكه‌وه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردووی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م كار و چالاكییانه‌مان ئه‌نجام داوه، هه‌رێمی كوردستان بووه‌ته نموونه‌یه‌كی زۆر جوان، ئێستا له كۆنگره و كۆنفرانسه جیهانییه‌كان هه‌رده‌م كوردستان بانگهێشت ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی شه‌راكه‌تمان هه‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له كوردستان نموونه‌یه‌كی زۆر جوان هه‌یه، ئه‌و نموونه‌یه ره‌نگی داوه‌ته‌وه له‌و كۆنفرانس و كۆنگره نێوده‌وڵه‌تییانه".
گوتیشی: "ئێمه كارمان كرد له ماوه‌ی رابردوو، بۆ ئه‌وه‌ی وتاری هه‌ینی له كوردستان وتارێكی میانڕه‌و بێت و كاریگه‌ری له ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت، له هه‌مانكاتیشدا بۆردێكمان دروست كرد به ناوی بۆردی وتاری هه‌ینی، ئه‌و بۆرده له ئایدیای جیاجیای ئیسلام پێكدێت، وتاری هه‌ینی هه‌موو رۆژانی یه‌كشه‌ممه ئاراسته‌ی مزگه‌وته‌كان ده‌كات، له هه‌مانكاتیشدا خولی به‌رده‌واممان بۆ مامۆستایانی ئایینی كردووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ساڵانه 3 هه‌زار مامۆستای ئایینی خولی جۆراوجۆر ده‌بینن، هه‌روه‌ها په‌یمانگای كوردستان‌مان دروستكردوو كه مامۆستای ئایینی 45 رۆژ خولی تێدا ده‌بینێت. له هه‌مانكاتدا گرنیگمان به هه‌موو ئایینه‌كانی تر داوه له هه‌رێمی كوردستان، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پێكه‌وژیان نوێنه‌رایه‌تی هه‌شت ئایین له‌خۆ ده‌گرێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته شوێنه ئایینیه‌كانی كوردستان نزیكه‌ی 2 هەزار مزگه‌وتمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه و چه‌ندین مه‌زارگه‌ی ئێزدییه‌كان و كهنیسهكانمان نۆژه‌ن كردووه‌ته‌وه یان دروست كردووه. له لایه‌كی تره‌وه هه‌وڵمان داوه له كاتێكی نزیكدا یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ مامۆستایانی ئایینی دروست بكه‌ین، به هه‌یكه‌لیه‌تی وه‌زاره‌تدا چووینه‌وه له 24 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئێستا 13ـیان ماوه، پڕۆژه‌یاسای نوێی وه‌زارتمان ئاماده كردووه و له نزیكترین كاتدا بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌نێرین، پێداچوونه‌وه‌مان به رێنماییه‌كانی حوجره و قوتابخانه ئایینییه‌كان و بنكه‌ی له‌به‌ركردن و فێركردنی قورئانی پیرۆز و وه هه‌موو ئه‌و شوێنانه‌ی كه خوێندنیان تێدا ده‌كرێت له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان كردووه، به‌تایبه‌تی گرنگیمان به ئه‌زهه‌ر داوه كه ئێستا په‌یمانگا له هه‌ولێر هه‌یه و چه‌ندین خه‌ڵكمان بۆ زه‌ماله ناردووه‌ته میسر، هەروەها نزیكه‌ی 250 مامۆستای ئایینمان بۆ خوێندنی باڵا وڵاته‌كانی تره‌وه، به نسبه‌ت موڵكه وهقفییهكان پێداچوونه‌وه‌مان به موڵكه وهقفییهكان كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌یان و بۆ وه‌به‌رهێنان تێیاندا و چه‌ندین گرێبه‌ستمان ههڵوشاندووهتهوه، ئه‌وه‌ش داهات بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه، ئومێده‌وارین له كاتهكی نزیك ته‌واو بێت، به ئهلیکترۆنیكردنی كاروباره‌كانی وه‌زاره‌ت به ئه‌لیكترۆنیكردنی بانگدان به ئه‌لیكترۆنیكردنی موڵكه وهقفییهكان وه پڕۆسه‌ی حه‌ج و عومره، پێداچوونه‌وه‌مان به پڕۆسه‌ی حه‌ج و عومره كردوو،ه به ته‌واوی ئه‌وه‌ی تایبه‌ته به موڕشیدهكان به كۆمپانیایه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌شی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.