ئێران هێرشەکەی سنووری زاخۆ ئیدانە دەکات
"کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت"
K24 - هەولێر:
وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئیدانەی تۆپبارانەکەی گوندی پەرەخ لە سنووری زاخۆ دەکات و رایدەگەیەنێت، "کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت".
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی ئێرنا، ناسر کەنعانی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، هێرشەکەی هاوینەهەوارێکی سنووری زاخۆ ئیدانە دەکات، کە بەهۆیەوە هاووڵاتیانی سڤیل کوژران و برینداربوون.
کەنعانی، هاوكات هاوسۆزی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانییان و حكومەت و گەلی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، "کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاسایشی عێراق بە ئاسایشی خۆی دەزانێت و درێغی لە پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەک لەم بوارەدا ناکات".
دوێنێ چوارشەممە 20/7/2022 هاوینەهەواری گوندی پەرەخ لە سنووری ناحیەی دەرکاری سەر بە زاخۆ تۆپباران کرا و لە ئەنجامدا 9 گەشتیاری عەرەب شەهیدبوون و زیاتر لە 25 گەشتیاری دیکەش برینداربوون.
فوئاد حوسێن، وهزیری دهرهوهی عێراق لەو بارەیەوە رایگهیاند، لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، سکاڵا تۆمار دەکەین، چونکە ئەمەی ئێستا ههیه، لە شەڕی تورکیا و پەکەکە دەرچووە و خەڵکی سڤیل دەکوژرێن.
وەزیری دەرەوەی عێراق ئهوهشی خستهڕوو، "ناوچهكه به چوار تۆپ بۆردوومان كراوه، هۆكاری ئهم كێشهیه، هاوردهی گرفتهكانی توركیایه بۆ ناو خاكی عێراق، واته كێشهیهك ههیه له نێوان پهكهكه و ئهنقهره، دهبێت چارهسهر بكرێت".