چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كاریگه‌ری له بازاڕه‌كانی هه‌ولێریش كرد
K24 - هه‌ولێر:
یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ئه‌نجامی ریفراندۆمه‌كه‌ی به‌ریتانیا له هه‌رێمی كوردستان له بازاری زێڕدابوو، به‌جۆرێك به كاریگه‌ری بڕیاری گه‌لی بریتانیا به جیابوونه‌وه له یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌های زێڕ له بازاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی.
لەبازاڕەكانی ئەمڕۆی ھەرێمی كوردستان و بەتایبەتی بازاڕی هه‌ولێری پایته‌خت، به‌های یه‌ك مسقاڵ زێری عه‌یار 24 به 270 هه‌زار دیناره و به‌های زێڕی عه‌یار 21 بە 237 حه‌وت هه‌زار دیناره، ھەروەھا زێڕی عه‌یار 18 به 205 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.
پیشبینیش ده‌كرێت به‌های دراوه‌كان و نرخی زێر ناجێگیری زیاتر به‌خۆوه ببینن.