كازمی داوای كۆبوونه‌وه له هێزه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات
"بانگهێشتنامه‌ی ئاراسته‌ی هێزه سیاسییه‌كان كردووه"

K24- هەولێر:
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوا له هێز و لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا بۆ ناو خاكی عێراق، كۆببنه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له حكومه‌تی عێراقی به میدیای فه‌رمی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند، مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران بانگهێشتنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی هێزه سیاسییه‌كان كردووه بۆ به‌ستنی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له له‌باره‌ی هێرشه‌كانی توركیا.
دوێنی به‌هۆی تۆپبارانكردنی ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ، نۆ كه‌س شه‌هیدبوون و 29 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون، جیا له‌وه‌ش چه‌ندین به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی له‌مباره‌یه‌وه ده‌ركران، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌باره‌ی ئه‌م پرسه كۆده‌بێته‌وه.