بنكەی سه‌ربازی توركیا له باشیك بۆردوومانكرا
"پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دوو لە مووشەکەکان نەتەقێندراون"
K24 - هه‌ولێر:
دژەتیرۆری کوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرای كرد، 3 مووشه‌ك ئاراسته‌ی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا، كه سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی "هیما سیتی" لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمرۆ هەینی کاتژمێر 21:20، سێ مووشەک لە جۆری گراد ئاراستەی سەربازگەی زێلکان لە ناحیەی باشیکی سەر بە پارێزگای نەینەوا، کە تێیدا هێزەکانی سوپای تورکیا لەخۆ دەگرێت، کران.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، یەکێک لە مووشەکەکان لە نزیک سەربازگەکە کەوتووەتە خوارەوە و دوو مووشەکی دیکەشیان لە دەوربەری گوندی گوداد کەوتوونەتە خوارەوە، هیچ زیانێکی گیانی و ماددییان لێ نەکەوتووەتەوە.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، سەکۆی مووشەکەکان لە نزیک کۆمەڵگەی "هیما سیتی" لە شاری مووسڵ جێگیر کرابوون، کە دەکەوێتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵی، تێیدا پێنج مووشەک ئامادەی هەڵدان کرابوون، بەڵام دووان لە موووشەکەکان نەتەقێندراون.
میلیشیایه‌كی عێراق به ناوی "به‌رگری ئیسلامی لیوای ئازادكردنی عێراق" له هه‌ژماری تایبه‌تی به خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له بۆردومانكردنی سه‌ربازگه‌ی زێلكان-ی توركیا راگه‌یاند.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌و میلیشیا عێراقه‌یه، ئامانجی ئه‌وان تۆڵكردنه‌وه‌ی شه‌هیدانی تۆپبارانه‌كه‌ی سوپای توركیا بووه، كه 9 گه‌شتیاری عه‌ره‌بی ناوه‌ڕاست و باشووری عێراق شه‌هید بوون و 26 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.