سەرۆك بارزانی و کونسوڵی رووسیا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییەکان ئاڵوگۆڕ دەکەن

سەرۆك بارزانی پێشوازی لە كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر دەكات

دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی رووسیا لە هەولێر
دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی رووسیا لە هەولێر

K24 – هەولێر

سەرۆک مەسعود بارزانی و كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر بیروڕایان لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و رووسیا ئاڵوگۆڕ کرد.

بارەگای بارزانی بڵاویکردەوە: "ئەمڕۆ شەممە 23ـی تەمموزی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ئۆلێگ لڤین كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتایهاتن بە ئەركەكانی سەردانی سەرۆك بارزانی كردبوو".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لە دیدارەكەدا كونسوڵی گشتیی رووسیا لە هەولێر سوپاسی حكومەتی هەرێم و دامەزراوەكانی تری هەرێمی كوردستانی كرد كە لە ماوەی رابردوو هاوكار و یارمەتیدەری بوونە بۆ راپەڕاندنی ئەرك و كارەكانی. هەر لەو دیدارەدا بیروڕا لەبارەی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەرێمی كوردستان و رووسیا ئاڵوگۆڕ كرا و جەخت لەسەر پەرەپێدانی ئەوە پەیوەندیانە كرایەوە".

دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی رووسیا لە هەولێر
دیداری سەرۆک بارزانی و کونسوڵی رووسیا لە هەولێر