جی 7 ئاماده‌كاری بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
له پێناو هێوركردنه‌وه‌ی دۆخی بازاڕه جیهانییه‌كان له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بەریتانییه‌كان بڕیاریان به جیابوونه‌وه دا، گرووپی حه‌وتی پیشه‌سازی ئاماده‌كاری بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی راگه‌یه‌نراوێك ده‌كات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له گرووپی حه‌وتی پیشه‌سازی ئاشكرایانكرد، وه‌زیرانی دارایی حه‌وت وڵاته پیشه‌سازییه‌كه سەرقاڵی ئاماده‌كردنی به‌یاننامه‌یه‌كن بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی نائارامی بازاڕه‌كان، له كاتێكدا ئه‌گه‌ر بەریتانییه‌كان ده‌نگیان به دەر‌چوون له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا.
پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به گرنگی جیگیری به‌های دراوه‌كان ده‌درێت و رێگه‌ش نادرێت یاری به‌و بابه‌ته‌وه بكرێت.
گرووپی حه‌وتی پیشه‌سازی وڵاتانی ئه‌مریكا و بەریتانیا و ئیتالیا و ئه‌ڵمانیا وفەره‌نسا وكه‌نه‌دا و ژاپۆن ده‌گرێته‌وه.