مانگی داهاتوو ئه‌ردۆغان و پوتن كۆده‌بنه‌وه
"لە کۆبوونەوەی سوچی، چەند پرسێکی گرنگ تاوتوێ دەکرێت"
K24 - هه‌ولێر:
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا بڵاویكرده‌وه، سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو هه‌ردوو سه‌رۆكی رووسیا و توركیا له‌باره‌ی چه‌ند پرسێكی گرنگ كۆده‌بنه‌وه.
كۆشكی كرملین، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ـی تهمموز راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و ڤلادیمێر پوتن سه‌رۆكی رووسیا، له 5ـی ئابی داهاتوو له هاوینه‌هه‌واری سوچی له رووسیا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره كۆده‌بنه‌وه.
به درێژایی مێژوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا بە قۆناغی جیاوازدا تێپەڕیوە، له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی شازده‌هه‌م، تاكو كۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌م، به‌رده‌وام ئه‌م دوو وڵاته له جه‌نگ و دژایەتی یەکتردابوون.
به‌فه‌رمی له 3ـی یۆنیۆی 1920 توركیا دانی به رووسیای ئیتیحادی دانا، له دیسێمبه‌ری 2004 پوتن سه‌ردانی توركیای كرد، له‌ساڵی 2005ـیش له مه‌راسیمی كردنه‌وه‌ی بۆرییه‌كی غاز له شاری سامسۆنی توركیا، پوتن ئاماده‌بوو.
له دوای هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤییه‌ت له ساڵی 1991 په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و توركیا هێمن بووه‌وه، په‌یوه‌ندی بازرگانی و ئابووری پته‌و له نێوانیاندا پێکهێندرا و رووسیا سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی دابینكردنی وزه‌ی توركیایه، زۆربه‌ی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی توركیا له رووسیا كارده‌كه‌ن.
له پرسه‌كانی تایبه‌ت به شه‌ڕی ناوخۆی سووریا، جه‌نگی لیبیا و شه‌ڕی كۆسۆڤۆ هه‌میشه ناكۆك بوون، بۆچوونی جیاوازیان له‌باره‌ی جینۆسایدكردنی ئه‌رمه‌نه‌كاندا هه‌یه، له‌ساڵی 2015، له‌كاتی كه‌وتنی فڕۆكه‌یه‌كی شه‌ڕكه‌ری رووسی له ئاسمانی توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان تا ساڵی 2016 تێكچوو.