ژاپۆنیش له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی بەریتانیایه له یه‌كێتی ئه‌وروپا
K24 - هه‌ولێر:
هیرۆ شیج سیكۆ، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن رایگه‌یاند، مانه‌وه و ده‌رچوون له یه‌كیتی ئه‌وروپا بڕیاری گه‌لی بەریتانیایه، بەڵام تۆكیۆ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه بەریتانیا له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه، چونكه بەریتانیا بۆ جێگیری بازاڕی جیهان ، گرنگه.
هیرۆشیج سیكۆ، ئه‌مینداری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ژاپۆن گوتی: "ده‌رچوون یان مانه‌وه له‌ناو یه‌كێتی ئه‌وروپا په‌یوه‌ندی به گه‌لی بریتانیاوه هه‌یه، به‌لام ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ژاپۆن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ڵوێستی ئێمه ئه‌وه‌یه كه بریتانیا له یه‌كیتی ئه‌وروپا بمێنێته‌وه و ده‌رنه‌چێت".
هه‌روه‌ها گوتی: "جگه له‌وه‌ش مانه‌وه‌ی بریتانیا بۆ جێگیری ئابووری و بازاڕه جیهانیه‌كان زۆر گرنگه، ئێمه به وردی چاودیری ره‌وشی بازاڕه‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئاسته‌مه بتوانین بڵیین كه ئێمه له داهاتوودا چی ده‌كه‌ین".