"لە سحێلا به هۆی ته‌قه‌ی په‌كه‌كه‌وه پێشمه‌رگه‌یه‌ك بریندار بوو"
چه‌كداره‌كانی په‌كه‌كه گه‌مارۆ دراون
K24 – هه‌ولێر:
سەرچاوەیه‌ک لە هێزەکانی پێشمەرگە بە کوردستان24ی راگەیاند، کاتژمێر 10:45 خولەکی ئەمشەو 3 چه‌كداری پەکەکە، ویستوویانه سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە نزیک دەروازەی پێشخابوور تێپەڕێنن، بەڵام لەلایەن هێزەکانی پێشمه‌رگه‌وه رێگرییان لێکراوە و له لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه گه‌مارۆ دراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی پێشمه‌رگه له فه‌رمانده‌یی دهۆك، راشیگەیاند، پەکەکە تەقەیهکی زۆری لە سەنگەرەکانیان کرد و لە ئەنجامدا پێشمەرگەیهکیان بریندار بوو، هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به‌رپه‌رچیان داونه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه سێ چه‌كداره‌كه‌ی په‌كه‌كه گه‌مارۆ دراون.
ئەو سەرچاوەی پێشمەرگە راشیگەیاند، لە ئێستادا شەڕەکە وەستاوە، بەڵام لەلای رۆژئاوای کوردستانەوە پەکەکە هێزێکی زۆری لەسەر سنوور کۆکردووهتەوه.