هێزه‌كانی عێراقی رێگه‌ی سه‌ره‌كی نێوان تكریت و نه‌ینه‌وا كۆنترۆڵ ده‌كه‌ن
ئاڵای عێراق له ناحیه‌ی مه‌كحول به‌رز ده‌كرێته‌وه
K24 – هه‌ولێر
هێزه‌كانی عێراقی ناحیه‌ی "مكحول" له باكووری شاری تكریت له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین له چه‌كدارانی داعش ده‌ستێنه‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی سوپای عێراق، هێزه‌كانیان ئاڵای عێراقیان له بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی "مكحول" به‌رز كردۆته‌وه، كه هێزی فیرقه‌ی نۆی زرێپۆشی سوپا به‌شداری ئۆپه‌راسیۆنه‌كه بووه.
هێزه‌كانی هاوبه‌ش له سوپا و پۆلیس و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و حه‌شدی شه‌عبی چوار مانگ پێش ئیستا چیای مهكحولیان كۆنترۆڵكردبووه.
وه‌زیری به‌رگری عێراق خالید عوبێدی رۆژی 18 حوزه‌یران رایگه‌یاندبوو ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ناوچه‌كانی باكووری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و باشووری موسل و باكووری به‌غدای پایته‌خت ده‌ستپێكردووه.
له لایه‌كی تره‌وه قایمه‌قامی قه‌زای شرگات به ئاژانسی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند هێزه‌كانی عێراقی چوار رێیانی شرگات- موسل- تكریتیان كۆنترۆڵ كردووه كه گرنگترین رێگه‌ی ناوچه‌كه‌یه و هه‌ر سێ شار و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر پێكه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه.
قه‌زای شرگات به‌ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌یه كه ده‌كه‌وێته سه‌ر رێگای نێوان هه‌ردوو شاری تكریت و موسڵ و له‌سه‌ر رووباری دیجله هه‌ڵكه‌وتووه.