2000 داعش ته‌وبه‌یان كرد
20 هه‌زار دۆسیه له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه

K24 – هه‌ولێر:
زیاتر له (2000) دوو هه‌زار ئه‌ندامی سه‌ر به ڕێكخراوی داعش ته‌وبه‌یان كردووه و دۆسیه‌ی زیاتر له (20) هه‌زار كه‌س له ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ڕۆژنامه‌ی (ئه‌لحه‌یات) بڵاویكردووه‌ته‌وه كه زیاتر له "2000" ئه‌ندامی داعش له‌به‌رده‌م لیژنه‌یه‌ك له ئه‌فسه‌ران و گه‌وره‌ی هۆزه‌كاندا ته‌وبه‌یان كردووه، كه به لیژنه‌ی پێنج قۆڵی ناسراوه و سه‌رپه‌رشتی دۆسیه‌ی زیاتر له 20 هه‌زار ئاواره ده‌كه‌ن له عامریه‌ی فه‌لوجه.
ڕۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی باسكردووه، كه سیاسیه‌كانی سوننه په‌یوه‌ندییه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی ئه‌و گه‌نجانه له ڕووی یاساییه‌وه چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه كردووه و هیچ تاوانێكیان ئه‌نجام نه‌داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سیاسی له‌وباره‌یه‌وه ڕایگه‌یاندووه، كه حكومه‌ت به دۆخێكی وورد و هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت،به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده‌نییه له‌و هه‌زاران داعشه خۆش بێت و به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تێرۆر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی ئه‌و ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی خه‌ڵكی فه‌لوجه دا ده‌كات، به‌تایبه‌تی كه ده‌ق و به‌نده‌كانی یاساكه بواری لێكدانه‌وه‌ی زۆری تێدایه.
به‌هۆی شایه‌تیدانی ئاواره‌كان له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووه له ڕیزی ئاواره‌كاندان،بۆیه به‌زوویی لیژ‌نه‌كه ڕایانگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی و ئینتیمایان بۆ داعش هه‌بووه یه‌كسه‌ر "ته‌وبه" بكه‌ن.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی عێراقی ڕایانگه‌یاندووه، نزیكه‌ی پێنج هه‌زار داعش له‌شاری فه‌لوجه‌وه به‌ره‌و ناوچه‌ی"قائیم" ی سنوری سوریا ڕایانكردووه، به‌رله‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان بتوانن ده‌روازه و ڕێگاكانی ده‌رچوونیان لێ‌بگرن.