مەسرور بارزانی: حکومەت هەرچی لە توانایدا بێت بۆ خزمەتکردنی ئێزدییەکان دەیکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات
K24 – هەولێر
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی "چلەی هاوین" پیرۆزبایی لە ئێزدییەکان دەکات و دووپاتیدەکاتەوە: حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی لە توانایدا بێت بۆ خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکان دەیکات.
لە پەیامی مەسرور بارزانی هاتووە: "بەبۆنەی جەژنی چلەی هاوین " چلێ هاڤینێ" پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی خوشک و برا ئێزدییەکانی کوردستان و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی پڕ خۆشیدا ئەو جەژنە بەڕێبکەن".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندووە: "دووپاتی دەکەینەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەرچی لە توانایدا بێت دەیکات بۆ خزمەتکردنی خوشک و برا ئێزدییەکان و کەمکردنەوە ئێش و ئازارەکانیان".
دەقی پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:.
ب ھەلکەفتا جەژنا چلێ هاڤینێ، پیرۆزباھییەکا گەرم ئاراستەی خوشك و برایێن ئێزیدی یێن كوردستانێ و جیهانێ دکەم.
ھیڤیدارم د سەقایەکێ پڕ خۆشی و تەناھیدا ڤێ جەژنێ دەرباز بکەن.
ب ڤێ ھەلکەفتێ، دووپات دکەینەڤە کۆ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ، ھەر چ د شیاندا بیت دێ ئێخیتە د کاریدا ژ بۆ پتر خزمەتکرنا خوشک و برایێن ئێزێدی و کێمکرنا ئێش و ئازارێن وان.
جەژنا چلێ ھاڤینێ پیرۆز بیت و ھەرتم دخۆشیێدا بن .
مەسرور بارزانی
سەرۆکێ حکومەتا ھەرێما کوردستانێ
02 ئاب 2022