باره‌گای بارزانی تاكه رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو
K24 - هه‌ولێر:
باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندن و گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 2ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه، تاكه رێگه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق و نه‌هێشتنی كێشه‌و گرفته‌كان، رێگه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن و یه‌كترقبووڵكردنه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق، جەخت لەسەر وتەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی 30ی تەممووز لە مەراسیمی پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە كە تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ، لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە.
بارەگای بارزانی
2ی ئابی 2022