باره‌گای بارزانی تاكه‌ رێگه‌ی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی عێراق ده‌خاته‌ڕوو

باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌
باره‌گای بارزانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

K24 - هه‌ولێر:

باره‌گای بارزانی له‌باره‌ی په‌ره‌سه‌ندن و گرژییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 2ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی باره‌گای بارزانیدا هاتووه‌، تاكه‌ رێگه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی عێراق و نه‌هێشتنی كێشه‌و گرفته‌كان، رێگه‌ی له‌یه‌كتێگه‌یشتن و یه‌كترقبووڵكردنه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەبارەت بە پەرەسەندن و گرژییەكانی ئەم دواییەی عێراق، جەخت لەسەر وتەكەی جەنابی سەرۆك بارزانی لە ڕۆژی 30ی تەممووز لە مەراسیمی پێشوازی لە ڕوفاتی جینۆسایدكراوانی بارزانی دەكەینەوە كە تەنیا ڕێگە بۆ چارەسەركردنی قەیرانی سیاسیی عێراق و نەهێشتنی كێشە و گرفتەكان، ڕێگەی دیالۆگ، لەیەكتێگەیشتن و یەكترقبووڵكردنە.

بارەگای بارزانی

2ی ئابی 2022