سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا سه‌ردانی گوندی رۆبۆسكی ده‌كات
كه‌مال كلیچدار ئۆغلو له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی كۆده‌بێته‌وه
K24 - هەولێر:
سه‌رۆكی پارتی گه‌لی كۆماری توركیا (CHP)، سه‌ردانی گوندی رۆبۆسكی سه‌ر به قه‌زای قه‌لابانی شه‌رناخ ده‌كات و له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری قوربانیانی كۆمه‌ڵكوژی رۆبۆسكی كۆده‌بێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارتی گه‌لی كۆماری توركیا (CHP)، تایبه‌ت به كوردستان24ـی راگه‌یاند، كه‌مال كلیچدار ئۆغڵۆ، به‌یاوه‌ری هاوژینه‌كه‌ی، ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار و به‌رپرسانی جه‌هه‌په، سبه‌ی (پێنجشه‌ممه 4ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) سه‌ردانی گوندی رۆبۆسكی ده‌كات، له‌وێ گوتارێك پێشكه‌ش ده‌كات.
کلیچدارئۆغڵو ساڵی رابردوو بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ کەسوکاری قوربانیانی رۆبۆسکی کردووه و پێی راگه‌یاندوون، کە هەوڵدەدەن راستی رووداوەکە روونبکەنەوە.
رۆژی 28ی کانوونی یەکەمی 2011، 34 گوندنشینی کورد، کە زۆربەیان منداڵ بوون، لە ئەنجامی بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری نێوان باکوور و باشووری کوردستان، گیانیان لەدەستدا.