ئه‌ستێره‌یه‌كی بارسێلۆنا داوای ڕۆیشتن ده‌كات
ئێمریک ئاوبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا ئامادەیە جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتی توماس توخێلی راهێنەری پێشووی یاری بکاتەوە.
پێگه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا بڵاوكردووه‌ته‌وه چەند رۆژێکە کارگێری یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەسەر داوای توماس توخێل بەرێوەبەری هونەری یانەکەیان، کار لەسەر گواستنەوەی ئاوبامێیانگ هێرشبەری گابۆنی یانەی بارسێلۆنا دەکەن، خودی ئەو یاریزانەش ئامادەیە درێسی ئەو یانەیە بپۆشێت و جارێکی دیکە لەژێر سەرپەرشتی ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە یاریی بکات.
ئاوبامێیانگ پێشت لە نێوان ساڵانی 2015 تاوەکو 2017 بۆ ماوەی دوو ساڵ لە ریزەکانی یانەی بورووسیا دۆرتمۆند لەژێر سەرپەرشتی توماس توخێل یاریی کردووە و لەگەڵ ئەو راهێنەرە ئەڵمانیە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە، له كۆی 212 یاری، 141 گۆڵ و 36 ئاسیستی بۆ یانه‌ی دۆرتمۆند تۆمار كرد.
ئاوبامێیانگی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، له گواستنه‌وه‌ی زستانه‌ی ئه‌مساڵ به گرێبه‌ستێكی ئازاد و به 15 ملیۆن یۆرۆ روویكرده یانه‌ی بارسێلۆنا، له‌گه‌ڵ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له 23 یاری، 13 گۆڵ و 1 ئاسیسی هه‌یه.