کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی دەستیپێکرد

کۆبوونەوەکە لە پیرمام بەڕێوەدەچێت

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و بافڵ تاڵەبانی

K24 - هەولێر:

کۆبوونەوەی سەرۆک مەسعود بارزانی و بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پیرمام دەستیپێکرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ھەریەك لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و د.فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ئامادەی کۆبوونەوەکەن.

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، لەکاتێکدایە بارودۆخی سیاسی عێراق بە گشتی بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت و لایەنە سیاسییەکان لەبارەی پێکهێنانی کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق و کاندیدانی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری عێراق نەگەیشتوونەتە رێککەوتن.