ئیسرائیل: 30 هێرشمان بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه ئه‌نجام داوه
K24 - هه‌ولێر:
سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، تا ئێستا زیاتر لە 30 هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر کەرتی غەززە ئەنجامداوە و 40 ئامانجیشیان پێکاوە.
سوپای ئیسرائیل لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد، بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی 160 کاتیوشا و مووشەکی ئاراستەی ناوچەکانی ئیسرائیل کردووە و لە رێگەی سیستەمی بەرگرییەوە توانیویانه 60 مووشەک تێکبشکێنن و 30 مووشەکیش لە ناوخۆی کەرتی غەززەوە کەوتوونەته خوارەوە.
هەروەها سوپای ئیسرائیل راشیگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 30 هێرشی ئاسمانیان کردووەتە سەر پێگەکانی چەکدارانی جیهادی ئیسلامی و 40 ئامانجیشیان پێکاوە، كه له رێگه‌ی 55 مووشه‌كه‌وه بووه.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش هێزه‌كانی ئیسرائیل 20 كه‌سیان ده‌ستگیركردووه، كه 19 كه‌سیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی بوون.
وەزارەتی تەندروستی فەڵەستینیش لە کەرتی غەززە رایگەیاند، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل 10 کەس کوژراون و 79 کەسی دیکەش برینداربوون، یه‌كێك له كوژراوه‌كانیش منداڵێكی 5 ساڵانه.
ده‌سته‌ی فریاگوزاری ئیسرائیل له راگه‌یه‌ندروێكدا ئاشكرایكرد، 4 ئیسرائیلی به‌هۆی راكردنه‌وه به سووكی بریندار بوون، كه له‌كاتی زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه ویستوویانه بچنه ژێرزه‌مینه‌كانه‌وه، به‌ڵام ماڵپه‌ڕی جه‌زیره بڵاویكرده‌وه، ئه‌وانه‌ی به‌هۆی راكردن، یان ترس گه‌یه‌ندراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان، 40 كه‌سی ئیسرائیلی بوون.
دوێنێ فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی سوپای ئیسرائیل سێ شوێنی کەرتی غەززەیان بە ئامانج گرت، یەکێک لە ئامانجەکانی هێرشەکە، باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشتەجێبوون بووە، لە رۆژئاوای پارێزگای خان یونس لە باشووری کەرتی غەززەش هێرش كراوه‌ته سه‌ر پێگه‌یه‌كی بزووتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی.