له‌ توركیا فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌

فڕۆكه‌ی راهێنان بووه‌

K24 – هه‌ولێڕ

فڕۆكه‌یه‌كی ڕاهێنان پاش هه‌ستانه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمان ده‌میڕێل له‌ ئیسپاڕتا له‌ باشووڕی ڕۆژئاوای توڕكیا ده‌كه‌وێته‌ خواڕه‌وه‌.

فڕۆكه‌وان و سه‌رنشینێكی تر (قوتابی راهێنان) به‌بێ زیان ڕزگاڕیان بووه‌.

فڕۆكه‌ پاش 15 خوله‌ك له‌ هه‌ستانه‌وه‌  كه‌تۆته‌ خواڕه‌وه‌، كه‌ به‌ گوته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ڕی گشتی ڕاهێنانی فڕۆكه‌، فڕۆكه‌كه‌یان به‌هۆی بوونی بایه‌كی به‌هێز به‌ زۆڕی نیشتۆته‌وه‌ و فڕۆكه‌ و فڕۆكه‌وان و قوتابییه‌كه‌ی هیچ زیانیان له‌به‌ڕه‌ نه‌كه‌وتووه‌ و گوتیشی به‌ ئامانجی ڕاهێنان نیشتۆته‌وه‌.

به‌ڵام وه‌ك له‌ وێنه‌كه‌دا دیاڕه‌، ڕاهێنانی نیشتنه‌وه‌ نه‌بووه‌ و كه‌وتۆته‌ خواڕه‌وه‌ و به‌زۆڕ نیشتۆته‌وه‌.