پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان
K24 – ههولێر:
سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی ، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کرد بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیان.
ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:
بەڕێز محەمەدی حاجی مەحمود سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان
بە بۆنەی چل و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەم و ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
لەم یادەدا، جەخت لە بەھێزترکردن و برەودانی زیاتر بە هەماهەنگیی نێوان پارت و لایەنە کوردستانییەکان دەکەینەوە بە ئاراستەی داکۆکیکردن لە دەسکەوتە نیشتمانی و مافە دەستوورییەکانی گەلی کوردستان .
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
08 ئاب 2022