بایدن پرۆتۆکۆڵی ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فینلاند و سویدی له هاوپه‌یمانی ناتۆ په‌سه‌ندكرد
بایدن پرۆتۆکۆڵی ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فینلاند و سویدی له هاوپه‌یمانی ناتۆ په‌سه‌ندكرد
K24 – هه‌ولێر:
جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، پرۆتۆکۆڵی ئه‌ندامبوونی هه‌ریه‌ك له فینلاند و سویدی له ریزی هاوپه‌یمانی ناتۆ په‌سه‌ندكرد و رایگه‌یاند، لەرێگەی فراوانکردنییەوە، هاوپەیمانی ناتۆ بە هێزتر دەکەین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له میانی كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 9ـی ئاب/ ئۆگێستی 2022) له واشنتن ئاماژه‌ی به‌وه كرد، دەرگای ناتۆ بۆ هەر وڵاتێک کراوەیە، کە مەرجی ئەندامبوونی تێداهه‌بێت.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، سوید و فینلاند خاوەن هێزن و مەرجەکانی ئەندامبوونی ناتۆیان هەیە، هێزی ناتۆ و پابەندبوونی ئەمه‌ریکا لە هاوپەیمانێتیەکە، لەجاران بەهێزترە.
بایدن روونیكرده‌وه، بەر لەوەی زیانمان پێبگات، بەرەنگاری مەترسییەکان دەبینەوە، لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان نەخشەی داهاتوو ئاماده ده‌كه‌ین.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "لەمساڵدا چەند هەنگاوێک بۆ بەهێزترکردنی وڵاتەکەمان دەنێین و بەرەنگاری هەر دەستدرێژیی و هەڕەشەیەکی دوژمنکارانە دەبینەوە".
له‌باره‌ی هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی رووسیا بۆ بچووككردنه‌وه‌ی ناتۆ، بایدن جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه پوتن هەوڵی بچووککردنەوەی ناتۆیدا، بەڵام دوو ئەندامی دیکەش زیادبوون.
گوتیشی: "لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان هێڵی بەرگری رۆژهەڵاتی ناتۆ بەهێزتر دەکەین و دەتوانین لە ئەوروپا بەرەنگاری ئالنگارییە نوێیەکان ببینەوە".