بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی كۆسره‌ت بایز له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاشكرا ده‌بێت

كۆسره‌ت بایز بووه دوایین یاریزانی كورد گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر بۆ خولی نایابی عێراق نوێ بكاته‌وه.
یانه‌ی هه‌ولێر له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رز گرێبه‌سته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت بایز به‌رگریكاری باڵی چه‌پی یانه‌كه‌یان نوێكردووه‌ته‌وه.
كۆسره‌ت بایز وه‌رزی رابردوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر له خولی نایابی عێراق ته‌نیا له 4 یاریی دابڕاوه و به‌شداریی له 35 یاریی كردووه، 3 گۆڵ و 6 ئاسیستی تۆمار كردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست كوردستان24 كه‌وتووه كۆسره‌ت بایز گرێبه‌سته‌كه‌ی به به‌های 70 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر وه‌رزێك له‌گه‌ڵ یانه‌ی هه‌ولێر نوێكردووه‌ته‌وه.
كۆسره‌ت بایزی ته‌مه‌ن 32 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ئاڵای شاری هه‌ولێر پێگه‌یشت، دواتر یاریی بۆ یانه‌كانی هه‌ندرێن و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر كرد و له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌ش بووه پاڵه‌وانی خولی نایابی كوردستان، ماوه‌ی 10 ساڵیشه یاریی بۆ یانه‌ی هه‌ولێر ده‌كات و پێشتر له وه‌رزی 2015 ـ 2016 درێسی یانه‌ی شورته‌ی به‌غدای پۆشیوه.
