ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه: خواست له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر ده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه پێشبینی كرد، خواستی جیهان له‌سه‌ر نه‌وت زیاتر بێت.
ئاژانسه‌كه روونیكرده‌وه، له مانگی حوزه‌یرانی رابردوودا، به هۆی هه‌ڵكشانی مه‌ترسییه‌كان، نرخی نه‌وت گه‌یشته ترۆپكی، به‌ڵام ئێستا به‌راورد به‌و كاته 30 دۆلار هه‌رزانتر بووه.
هه‌روه‌ها وتی: نرخی گازی سرووشتی و كاره‌با زۆر به‌رز بووه‌ته‌وه و هه‌ندێك وڵات ناتوانن تێچوویان دابین بكه‌ن، بۆیه په‌نا ده‌به‌نه‌وه به‌ر نه‌وت.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ندێك ناوچه‌ی جیهان رووبه‌ڕووی شه‌پۆلێكی به‌هێزی گه‌رما بوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی زیاتر به‌كاربهێنێت له پێناو ده‌ستكه‌وتنی وزه‌ی زۆرتر، به تایبه‌تی له ئه‌وروپا و خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و زۆرێك له وڵاتانی ئاسیا.
ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه، پێشبینی كردووه، رۆژانه جیهان پێویستی به 380 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی زیاتر بێت.