سەرۆک بارزانی و هادی عامری کۆبوونەوە

هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن

سەرۆک مەسعود بارزانی و هادی عامری
سەرۆک مەسعود بارزانی و هادی عامری

K24 - هەولێر:

سەرۆک مەسعود بارزانی لە سەڵاحەددین لەگەڵ هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح کۆبوونەوە و لە دیدارەکەیاندا بیروڕا لەبارەی دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی ئابی 2022، لە سەڵاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانێتیی فەتح کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران.

سەرۆک بارزانی و هادی عامری لەو کۆبوونەوەیەدا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.