یه‌كێتی: پشتیوانی له ده‌ستپێشخه‌ری نوێ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ھادی عامری، سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح، پێشوازی له دهستپێشخەری نوێ بۆ دەربازبوون لە ئاستەنگە سیاسییەکان و گەیشتن بەگفتوگۆی نیشتمانی بونیادنەرانە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و ھێنانەدی ئامانجە باڵاکان كرد.
به گوێره‌ی زانیاری میدیای یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و دەستپێشخەری نوێ بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی بەردەم پرۆسەی سیاسیی عیراق تاوتوێ‌کران و بیروڕایان لەبارەوە ئاڵوگۆڕکرا.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه، لەدیدارەکەدا جەخت لەیەکخستنی ھەوڵە نیشتمانییەکان كرایەوە لەپێناو دۆزینەوەی دەرچەی دەستووریی و یاسایی بۆ دەربازبوون لەو دۆخە نەخوازراوەی عێراقی تێکەوتووە. هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەردەوامیی گفتوگۆكان و دیالۆگی بونیادنەرانە بۆ زاڵبوون بەسەر كێشەكان.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختیکردووەتهوە کە یەکێتی پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە سەرجەم لایەنەکان کۆبکاتەوە و ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتووە.
هه‌روه‌ها وتی: ئەم دەستپێشخەرییە نوێیە کە لەگەڵ دیدگای یەکێتی یەکدەگرێتەوە و لەخزمەتی گشتی و سەقامگیری وڵاتدایە یەکێتی پشتیوانی دەكات.