به سه‌دانى هاووڵاتى كورد له باكوورى حه‌له‌ب ئاواره بوون
روويان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان كردووه.
K24 – هه‌ولێر:
به سه‌دان هاووڵاتى كوردى نيشته‌جێى ئه‌و ناوچانه‌ى داعش تێياندا باڵاده‌سته له باكوورى حه‌له‌به‌وه ئاواره بوون و روويان له ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه كوردييه‌كان كردووه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رايگه‌ياندووه، داعش له ماوه‌ى سێ هه‌فته‌ى رابردوودا 900 هاووڵاتى كورديى ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ى كۆمه‌ڵكوژييان ده‌كات له به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل ده‌يانكاته سه‌ر شارى مونبجى ناوه‌ندى به‌يه‌كه‌وه به‌ستنه‌وه‌ى داعش و سنووره‌كانى توركيا.
شه‌رڤان ده‌روێش گوته‌بێژى هێزه‌كانى سوورياى ديموكراتى رايگه‌ياند، به هۆى ته‌قينه‌وه‌ى مينێكى چێندراو به خێزانێكى ئاواره‌بوودا دوو ئه‌ندامى ئه‌و خێزانه گيانيان له‌ده‌ستدا و سێ ئه‌ندامى ديكه‌ى بريندار بوون.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى ئه‌سوشێيتد پرێس بڵاويكردووه‌ته‌وه، كچێكى 10 ساڵانيش به فيشه‌كى قه‌ناس به‌ده‌سته‌كانى داعش پێكراوه و ده‌ستبه‌جێ گيانى له‌ده‌ستداوه.
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو، تا دێت ژماره‌ى ئه‌و هاووڵاتييه كوردانه‌ى له لايه‌ن داعشه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر ده‌كرێن و وه‌ك بارمته مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت زياتر بووه.