تاڵیبان یادی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ كابووڵ ده‌كاته‌وه
ساڵێك به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ كابووڵی پایته‌خت و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له ئه‌فغانستان تێده‌په‌ڕێت
K24 – هه‌ولێر:
له نزیك باره‌گای پێشووی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كابووڵ، لایه‌نگرانی تاڵیبان ده‌ستیان به ئاهه‌نگگێڕان كردووه.
ساڵێك به‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ كابووڵی پایته‌خت تێده‌په‌ڕێت.
رۆژی (15ی ئاب/ ئۆگستی 2021)، به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ته‌قه‌یه‌ك بكرێت، حكومه‌ته درووستكراوهكهی كابووڵ، كه پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا و خۆرئاوای هه‌بوو، هه‌ره‌سی هێنا و تاڵیبان له چه‌ند كاتژمێرێكدا ته‌واوی پایته‌ختیان كۆنترۆڵ كرد.
گه‌ڕانه‌وه‌ی تاڵیبان دوای 20 ساڵ راوه‌دوونان و قه‌ده‌غه‌كردن و ململانێ هات، كه بڕستی له هێزه بیانییه‌كانی ئه‌و وڵاته بڕی بوو.
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی ئه‌فغانستان، مه‌لا عه‌بدولغه‌نی براده‌ر له تویتێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌یه، دوای قوربانیدانێكی زۆر و ئاڵنگارییه‌كی زۆر به‌دیهاتووه.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا، ئیماره‌تی ئیسلامی چۆكی به زلهێزێكی جیهانی و هاوپه‌یمانه‌كانیدا دا و گه‌لی ئه‌فغان گه‌یشتن به سه‌ربه‌خۆیی خۆیان.
دوای ئه‌وه‌ی تاڵیبان گه‌ڕایه‌وه بۆ كابووڵ، تا كۆتایی مانگی ئابی 2021، هێزه بیانییه‌كان به‌رده‌وام بوون له كشانه‌وه.
خه‌ڵكی جیهان له رێی شاشه‌كانه‌وه بینیان، چۆن ئه‌وانه‌ی هاوكاری ئه‌مه‌ریكایان كردبوو، خۆیان به فڕۆكه‌كانه‌وه هه‌ڵده‌واسی و ئه‌مه‌ریكاییه‌كان به‌جێیان ده‌هێشتن و له ئاسماندا به فڕۆكه‌كانه‌وه ده‌كه‌وتنه خواره‌وه.
نیعمه‌توڵڵا حیكمه‌ت، یه‌كێكه له جه‌نگاوه‌ره‌كانی تاڵیبان، بۆ فرانس پرێس رایگه‌یاندووه، ئێمه دوای ماوه‌یه‌كی كورت له راكردنی ئه‌شره‌ف غه‌نی، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌فغانستان گه‌یشتینه‌وه كابووڵ، ئێمه به‌ڵێنی خۆمان به به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی جیهاد و رزگاركردنی وڵاته‌كه‌مان جێبه‌جێ كرد.
بیلال كه‌ریمی، گوته‌بێژی تاڵیبان نووسیویه‌تی: ئه‌مڕۆ رۆژێكی مه‌زنه، رۆژی خۆشحاڵی موسڵمانانی ئه‌فغانستان و گه‌لی ئه‌فغانه، رۆژی فه‌تح و سه‌ركه‌وتنی ئاڵای سپی ئیماره‌تی ئیسلامییه.
به‌و هۆیه‌وه تاڵیبان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ی كرده رۆژی پشوو بۆ سه‌رجه‌م هاووڵاتیان.
گۆڕه‌پانه سه‌ره‌كییه‌كانی كابووڵ به ئاڵای سپی ئیماره‌تی ئیسلامی رازێنراونه‌ته‌وه. ده‌وروبه‌ری فڕۆكه‌خانه و شوێنه‌كانی نزیك باڵیۆزخانه‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به ئاڵای ئیماره‌تی ئیسلامی رووپۆش كراون.
هه‌روه‌ها لایه‌نگرانی تاڵیبان له گۆڕه‌پانه گشتییه‌كاندا هوتافیان بۆ مانه‌وه و سه‌ركه‌وتنی تاڵیبان ده‌كێشا.