زێلینسكی بۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: بنكه‌ی ئه‌تۆمی زابۆریژیا بپارێزن

K24- هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئۆكرانیا داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان كرد، سه‌لامه‌تی بنكه‌ی ئه‌تۆمی زابۆریژیا بپارێزن، كه له‌لایه‌ن سوپای رووسیاوه به‌رده‌وام بۆردومان ده‌كرێت.
ڤۆڵۆدیمێر زێلینسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه 18ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، له‌میانه‌ی دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، سه‌لامه‌تی بنكه‌ی ئه‌تۆمی زابۆریژیا بپارێزن.
زێلینسكی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، رووسیا ترسێكی زۆری له‌سه‌ر بنكه‌ی زاپۆریژیا دروستكردووه، ره‌نگه له‌داهاتوودا جیهان تووشی كاره‌سات بكاته‌وه.
روونیكرده‌وه، له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پێویسته سه‌لامه‌تی ئه‌و بنكه‌یه بپارێزێت، له‌چه‌ك دابماڵدرێت و له‌ژێر ده‌ستی رووسه‌كانیش ئازادبكرێت.
پێشتریش یەنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتی هاوپه‌یمانی ناتۆ، رایگه‌یاندبوو، پێویستە بەزووترین کات هێزەکانی رووسیا لە بنکەی ئەتۆمی زاپۆریژیا بکشێنەوە و رێگاش بە ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم بدرێت، چاودێری بنکەکە بکەن.
سکرتێری گشتی ناتۆ ئاماژه‌ی به‌وه دابوو، داگیرکردنی وێستگه‌ی زاپۆریژیا لەلایەن رووسیاوە، هەڕەشەی جدی لەسەر ئاسایشی وێستگه‌كه و هاووڵاتیانی ئۆکرانیا دروستکردووە.
له 24ی شوباتی 2022ـه‌وه سوپای رووسیا هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ئۆكرانیا و به‌شێكی خاكی ئۆكرانیای داگیركردووه، هاوكات به چڕیش وڵاته‌كه بۆردومانكراوه، هه‌رچه‌نده واشنتن و هاوپه‌یمانه‌كانی هاوكاری سه‌ربازییان به كیێڤ داوه، به‌ڵام ئه‌مه بووه‌ته به‌هانه‌یه‌ك بۆ مۆسكۆ، كه دراوسێه‌كه‌ی له دژی ئه‌و پڕچه‌ك ده‌كرێت.