عەلی حەمەساڵح لەسەر دەستگیرکردنی پێنج بازرگان و دەڵاڵ لە سلێمانی هاتە دەنگ
عەلی حەمەساڵح: کێ زەوییەکان دەگەڕێنێتەوە؟
K24 - هەولێر:
عەلی حەمەساڵح، ئەندامی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی پێنج بازرگان و دەڵاڵی زەوی لە سلێمانی هاتە دەنگ و ئاشکرای کرد، هەموو ئەو زەوییانەی لە سلێمانی تاڵانکراون بەناوی فەرماندەیی هێزی ئەمنیەوە کراون.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە پەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: دەستگیرکردنی ئەو پێنج دەڵاڵە کارێکی باشە، بەڵام ئەو زەوییانەی لە سلێمانی تاڵانکراون، بەناوی فەرماندەیی پێشمەرگە و هێزی ئەمنییەوە کراون.
عەلی حەمەساڵح هەر سەبارەت بەو زەوییانە پرسیار دەکات و دەڵێت، کێ ئەو کەسانە دەستگیردەکات کە زەوییەکانیان بەناوەوە کراوە و کێ زەوییەکان دەگەڕێنێتەوە؟
ئەمڕۆ هەینی 19ـی ئابی 2022، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی پێنج بازرگان و دەڵاڵی زەوی راگەیاند کە، بەڕێکاری نایاسایی مامەڵەیان بە زەوی و زار و موڵکی گشتییەوە کردووە.
رۆژی 16ـی ئەم مانگەش، هێزێکی کۆماندۆ لە سلێمانی چوونە ناو باڵەخانەی شارەوانی سلێمانی و فەرماندەیی هێزەکانی کۆماندۆی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد، جووڵەپێکردنی هێزەکانیان "بۆ پاکتاوکردنی گەندەڵکاران و دەستگیرکرنی ئەو کەسانە بوو، کە رێگربوون لە ئەنجامدانی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی ناو شاری سلێمانی."
دوای ئهوهی هێزێکی کۆماندۆی یهكێتی لە سلێمانی چوونە ناو باڵەخانەی شارەوانی سلێمانی، میدیای یهكێتی فهرمانێكی بافڵ تاڵهبانی، سهرۆكی یهكێتی نیشتمانی كوردستانی بڵاوكردهوه، كه ئاماژه بهوه دهكات، چیتر رێگهپێدراو نییه بۆ ههر لێپرسراوێكی حزبی و حكومی و سهربازی، پله و ناونیشانی خۆی بۆ دهستكهوتی كهسی بهكاربهێنێت، یان بۆ وهرگرتنی زهوی و زار و موڵكی گشتی فشار لهسهر فهرمانبهر و دامهزراوه حكومییهكان بكات.