باڵیۆزی عێراق لە ئوردن بانگهێشتی بەغدا دەکرێت
دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی هاوسەرەکەی لەگەڵ راغب عەلامە
K24 - هەولێر:
پاش بڵاوبوونەوەی وێنەکانی هونەرمەندی لوبنانی راغب عەلامە لەگەڵ هاوسەری حەیدەر ئەلعەزاری باڵیۆزی عێراق لە ئوردن، کە مشتومڕێکی گەورەی لە عێراق لێکەوتەوە، وەزارەتی دەرەوەی عێراق بانگهێشتی حەیدەر ئەلعەزاری بۆ بەغدا دەکات.
لە وێنەکاندا کە راغب عەلامە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر بڵاویکردووە، ئەو هونەرمەندە لە تەنیشت هاوسەری ئەلعەزاری وەستاوە، ئەمەش مشتومڕێکی گەورەی لەنێو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق دروستکرد و چەندین کەس رەخنەی توندیان لە باڵیۆزی عێراق گرت.
لەوبارەیەوە ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێشتر رایگەیاندبوو، رێوشوێنی گونجاو سەبارەت بە وێنەکانی باڵیۆزی عێراق لە ئوردن دەگرینەبەر.