نێچیرڤان بارزانی: بۆ رێگریکردن لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر پێویستە یەکڕیزبین

"پێویستە هاوکاری قوربانیانی تیرۆر بکەین"

نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان

K24 – هەولێر

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت: پێویستە یەکڕیزبین، بۆ ئەوەی رێگری لە سەرهەڵدانەوەی تیرۆر بکەین.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی تیرۆر لە تویتێکدا نووسیویەتی: "لە رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانیانی تیرۆر، یادی ئەوانە دەکەینەوە کە لە کوردستان و جیهان بوونەتە قوربانی دەستی تیرۆر، ئێمە لە عێراق پێویستە یەکڕیزبین لە هاوکاریکردنی قوربانیانی تیرۆر، بۆ ئەوەی ژیان دەستپیبکەنەوە و رێگری بکرێت لە سەرهەڵدانەوە تیرۆر".