بۆردوومانی فڕۆکەکانی رووسیا و سووریا بۆ سەر حەلەب بەردەوامە
بە بۆمبی فسفۆڕی بۆردوومانی حەلەبییان کردو دەیان قوربانی لێکەوتەوە
K24 - ھەولێر
بە گوێرەی زانیارییەكانی روانگەی مافی مرۆڤی سووری، فڕۆكەكانی رووسیا و رژێمی سووریا بەردەوامن لە بۆردوومان و بۆمببارانكردنی شاری حەلەب.
روانگەی مافی مرۆڤی سووری رایگەیاند: "دوای ئەوەی فڕۆکە رووسییەکان بۆمببارانی ناوچەی قورەییەی دێرزوریان کردو کوژرانی 48 کەسی لێکەوتەوە، ئەمڕۆش جارێکی دیکە فڕۆکەکانی رووسیا و سووریا، بە بۆمبی فسفۆڕی بۆردوومانی حەلەبییان کردو دەیان قوربانی لێکەوتەوە".
هاوکات، بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەکی میدیایی، ئەمریکا بەهۆی رووسیاوە، ناتوانێت لەڕووی سەربازییەوە، دەستێوەردانی زیاتر لە سووریا ئەنجام بدات.