حه‌وت گۆڕانكاری له ژیانی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا پاش ده‌رچوونی له یه‌كێتی ئه‌وروپا
هه‌ندێكیان داوای ره‌گه‌زنامه‌ی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر
به‌ریتانییه‌كان به‌ر له هه‌موو كه‌سێك هه‌ست به ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌یان له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن و حه‌وت گۆڕانگاری نه‌رێنی له ژیانیان رووده‌دات و باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن:
ڤیزه
هاوڵاتیانی به‌ریتانی له زووترین كاتدا ده‌كه‌ونه ژێر كاریگه‌ریی ده‌رچوون له یه‌كێتی ئه‌وورپا، به‌تایبه‌تی له‌بواری ئازادی هاتوچوو له‌ناو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وورپا.
له‌كاتێ ئێستادا بهریتاتنییهكان ته‌نیا به ناسنامه‌مه‌یه‌ك له ناوچه‌ی شنگن هاتوچوو ده‌كه‌ن (ته‌نانه‌ت به‌ریتانیا كه ئه‌ندامی شنگن نییه)، پاش ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، پێویسته هاوڵاتیانی بۆ سه‌ردانكردنی 27 وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپا داوای ڤیزه بكه‌ن.
گه‌شت
به‌ریتانییه‌كان بۆ گه‌شت بۆ وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا تووشی خه‌رجییه‌كی زیاتر له جاران ده‌بن. نه‌ك ته‌نیا به‌هۆی دابه‌زینی به‌های پاوه‌ند به‌رامبه‌ر یۆرۆ كه ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانایی كڕینیان، به‌ڵكو رێككه‌وتننامه‌كانی ئه‌وروپا، ته‌نیا رێگه به كۆمپانیاكانی هێڵی هه‌وایی ئه‌وروپا ده‌ده‌ن بۆ كاركردن له ئاسمانی ئه‌وروپا به‌بی مه‌رج و به‌ربه‌ستی خێرایی و نرخ.
ده‌رفه‌تی كار
ئه‌گه‌ر لایه‌نگرانی ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له كه‌مپینه‌كه‌یان باسیان له پاراستنی هه‌لی كار بۆ به‌ریتانیاییه‌كان ده‌كرد، به‌ڵام به‌ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ژماره‌یه‌كی زۆری ده‌رفه‌تی كار له ده‌ست ده‌دات، به‌تایبه‌تی له بانكه گه‌وره‌كان.
به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی جی پی مۆرگان، جیمی دیمۆن رایگه‌یاند زیاتر له 16 هه‌زار كه‌س له‌ناو به‌ریتانیا بۆ ئه‌م بانكه كار ده‌كه‌ن و له نێوان هه‌زار و تا چوار هه‌زار ده‌رفه‌تی كار هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه.
مۆرگان ستانلی هه‌زار ده‌رفه‌تی كار له كۆی شه‌ش هه‌زار له به‌ریتانیاوه بۆ یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌گوازرێته‌وه. گولدمه‌ن ساكس پلانی گواستنه‌وه‌ی لانیكه‌م 1600 هه‌لی كار له به‌ریتانیاوه هه‌یه.
بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی به‌ریتانیا كه له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ژین ره‌وشه‌كه خراپتر ده‌بێت، 1.3 ملیۆن هاوڵاتی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ژین و به‌هۆی چه‌ندین كێشه‌وه ناچارن یه‌كێتی ئه‌ورپا به‌جێ بێلن. به‌تایبه‌تی 319 هه‌زار كه‌س له ئیسپانیا، 249 هه‌زار كه‌س له ئیرله‌ندا، 171 هه‌زار كه‌س له فه‌ره‌نسا و 100 هه‌زار كه‌س له ئه‌ڵمانیا.
خانه‌نشینی
خانه‌نشیانی به‌ریتانیا، داهاته‌كانیان وه‌ك به‌فری به‌ر خۆر ده‌توێته‌وه، به‌هۆی روخانی به‌های پاوه‌ند.
خانه‌نشینێكی به‌ریتانی كه له كه‌رتی په‌روه‌رده و نیشته‌جێبوون له فه‌ره‌نسا خانه‌نشین بووه و پاره‌كه‌ی به دراوی پاوه‌ند له به‌ریتانیا وه‌رده‌گرێت، رایگه‌یاند له‌مه‌ودا داهاته‌كه‌ی نزم ده‌بێته‌وه و پرسیاری ئه‌وه‌ی ده‌كات بۆ ده‌بێته قوربانی، به له ده‌ستدانی پشووی هاوینه، ئۆتۆمبێل یان خانوو، یان ناچاره بۆ به‌ریتانیا بگه‌ڕێته‌وه.
بێمه‌ی نه‌خۆشی
كێشه‌یه‌كی تر به‌رۆكی ره‌وه‌ندی به‌ریتانیا له ئه‌وروپا ده‌گرێت، بۆ نموونه بێمه‌ی ته‌ندروستییه له فه‌ره‌نسا. هاوڵاتیانی به‌ریتانیا له فه‌ره‌نسا سوود له سیسته‌می نیشتمانی ته‌ندروستی فه‌ره‌نسا وه‌رده‌گرن، به‌هۆی رێكه‌وتنێكی دوو لایه‌نه، كه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا تێچووه‌كه‌ی ده‌دات.
هه‌روه‌ها له‌وانه‌یه داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانیا له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا بكرێت پێویسته بۆ كاركردن مۆڵه‌تی كار وه‌ربگرن.
كارمه‌ندانی دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا
چاره‌نووسی هه‌زار كارمه‌ندی به‌ریتانیا له دامه‌زراوه‌كانی ئه‌وروپا، به‌تایبه‌تی له برۆكسل نادیار ده‌بێت. هه‌ندێكیان بیری له به‌ده‌ستهێنانی ره‌گه‌زنامه‌ی دووه‌م ده‌كه‌ن، به‌تایبه‌تی ره‌گه‌زنامه‌ی به‌لژیكی.
به‌ره‌و سنووری نوێ
ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له وڵاتانی دراوسی تووشی ئاڵۆزی ده‌كات. ئیسپانیا بیری له داخستنی سنووره‌كانی له‌گه‌ل "جبل طارق" ده‌كات، كه مه‌وداكه‌ی شه‌ش كیلۆمه‌تری چوار گۆشه‌یه و 33 هه‌زار به‌ریتانی تێیدا ده‌ژین.
به ده‌رچوونی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وورپا، سنوورێك له باكووری به‌ریتانیا له نێوان ئیرله‌ندای باكوور و ئیرله‌ندا داده‌نرێت كه رۆژانه كاریگه‌ری بۆ سه‌ر هاتوچووی هه‌زاران كه‌س هه‌یه.